ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تاجەگوڵینەی ڕێزلێنان لەسەرگۆڕی نەوشیروان مستەفا دادەنێت


وەک وەفایەک بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفای سەرکردەو سیاسەتمەدارو ڕۆشنبیرو نوسەرو تێکۆشەری کوردستان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تاجەگوڵینەی ڕێزوو وەفایان لەگردی زەرگەتە لەسەر گۆڕەکەی دانا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧/٥، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سیروان محەمەدو ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی وەک ھاوخەمییەک سەردانی ماڵی نەوشیروان مستەفایان کردو دڵگرانی خۆیان گەیاند بە(نماو چیا)ی کوڕی‌و دۆستانی.

سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، سیروان محەمەد رایگەیاند "ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، خەبات‌و تێکۆشانی نەوشیروان مستەفا بەرز دەنرخێنێت‌، کە سەرباری خەبات‌و تێکۆشانی سیاسی، بیریارێکی کارای هەوڵدان بووە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئابوری‌و رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ بازرگانان‌و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لەکوردستان".

راشیگەیاند "وەک ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ھاوبەشی خەمی بنەماڵەکەتان‌و خەڵکی کوردستانین".
 
 
 
 
 
 


PM:02:06:27/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 2110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌