له‌باره‌ى باج و رسوومات له‌ هاووڵاتیان و بازرگان و كۆمپانیاكان بڕیارێك درا

 
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى باج و گومرگ له‌ هاووڵاتیان و بازرگان و كۆمپانیاكان رێنوێنى نوێى ده‌ركرد.

به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رێتى گشتى گومرگ و باجه‌كان و بانكه‌ بازرگانییه‌كان كراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ پێویسته‌ كار به‌وه‌ بكرێت بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك رێژه‌ى 100% ى باجه‌كان به‌ كاش وه‌ربگیرێت.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هاوكات گشتاندنى ژماره‌ 17ى ساڵى 2016 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنى باج و رسوومات له‌ كۆمپانیا و هاووڵاتیان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان وه‌ك خۆى كارى پێده‌كرێت.

له‌كۆتاى نوسراوه‌كه‌شدا راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ 1/6/2017 ه‌وه‌ كارى پێ ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا ئێسته‌ له‌وه‌رگرتنى باج و رسوومات له‌كاتى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان و له‌ شوێنه‌ بازرگانى و كۆمپانیاكان به‌رده‌وامه‌ و زۆرجار به‌شێك له‌و باجانه‌ له‌لایه‌ن شوێنه‌ بازرگانییه‌كان دواده‌خرێت.

ده‌قى نوسراوه‌كه‌:
 




AM:10:14:27/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 717 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8