بەهای دۆلار دەگاتە كەمترین ئاست

 
بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆكاركرد، بەشێوەیەك گەیشتۆتە خراپترین دۆخی لەوەتەی زیاتر لە شەش مانگی رابردووی.

دابەزینی بەهای دۆلار بەشێوەیەكی جیهانییەو لەبەرامبەر سەرجەم دراوە سەرەكییەكان پاشەكشەی كردووە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ گۆڕانكارییەك ڕووبدات، چونكە راپۆرتی ئەنجوومەنی فیدرالی بۆ رەوشی ئابووری بڵاودەكرێتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەگەر بێت و ڕادەی سوو لەسەر قەرزەكان بەرز بكرێتەوە لەڕێگەی بەنكی ناوەندی ئەمریكی ئەوا نرخی دۆلار هێشتا دابەزین تۆمار دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی بازاڕی بۆرسەی هەولێریش ئەمڕۆ بەهای دۆلار بۆ خوار (125) هەزار دینار دابەزیوە.

 


PM:01:34:24/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌