حكومەت كێشە بۆ پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سلێمانی دروست دەكات

حكوومەتی هەرێم داوای پێداچوونه‌وه‌ بە دیزاینی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە ئامانجی كەمكردنەوەی تێچووی پڕۆژەكە ده‌کات، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا له‌ هه‌ولێر و دهۆک بودجه‌ی زه‌به‌لاح بۆ درووستکردنی شه‌قام ته‌رخان کراوه‌ و ئه‌ندازیارانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانییش ده‌ڵێن که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌که‌ که‌موکورتی ده‌خاته‌ شه‌قامه‌که‌وه‌.

پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی شاری سلێمانی لە ساڵی 2014دا بڕیاری درووستكردنی دراوە بە بڕی 469 میلیار و 900 ملیۆن دینار. درێژیی شەقامەكە 146 كیلۆمه‌تره‌ و دەبوایە لە ماوەی چوار ساڵدا و لە سەرەتای مانگی تەمووزی 2018دا كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بكرایە، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران بە بیانووی قەیرانی داراییه‌وه‌ داوای پێداچوونەوە بە دیزاینی پڕۆژەكە و كەمكردنەوەی خزمەتگوزارییەكانی ناو پڕۆژەكەی كردووە.

ئازاد ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕایگەیاند: ״شەقامی 100 مەتریی  بڕیار بوو بە سێ قۆناغ دەست بە درووستكردنی بكرێت؛ قۆناغی یەكەمی گرێبەست كرا بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار و لە مانگی تەمووزی 2014دا دەستی بە كارەكانی كرد، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجەوە، بەتایبەت که‌ بودجەی پێشەكیی پێ نەدرا، كاركردن له‌ پڕۆژەكەدا وەستا. ״

وتیشی: ״لە ئێستادا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دیزاینی پڕۆژەكەی بردووە بۆ ئەوەی دەستكاریی بكات بە ئامانجی كەمكردنەوەی بودجەكەی، ئێمەش ئۆپشنی خۆمان داوە بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، ئیتر ئەوەی ماوە لە لای ئەوانە ئایا چۆن پێداچوونەوە بە پڕۆژەكەدا دەكەن بۆ دووبارە دەستكردنەوە بە كارەكانی شەقامەكە.״

ێداچوونەوە بە دیزاینەكەدا كار دەكاتە سه‌ر پڕۆژه‌که‌ و چه‌ندین کاری جوانكاریی لە شەقامەكە لادەدرێت بۆ كەمكردنەوەی تێچووی بنەڕەتیی پڕۆژەكە. ئازاد ڕەسوڵ وای وت.

خەرجنەكردنی بودجە بۆ شەقامی 100 مەتریی سلێمانی و درووستكردنی بەربەست لە بەردەم جێبەجێكردنیدا لە كاتێكدایە كە لە سەرەتای ئەمساڵدا شەقامی 120 مەتریی لە پارێزگای هەولێر كرایەوە و پڕۆسەی قیرتاوكردن و درووستكردنی شەقامی نوێ له‌ هه‌ولێر و دهۆک بەردەوامە.

ئازاد حه‌مەئەمین، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ״داوای دەستكاریكردنی دیزاینی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی شاری سلێمانی كراوە بۆ ئەوەی بڕی بودجەی تەرخانكراوی كەم بكرێتەوە و پڕۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئەم داوایە كار دەكاتە سەر دیزاینی پڕۆژەكە و كەموكورتیی تێدا درووست دەكات.״

وتیشی: ״بە هیچ بیانوویەك نابێت دەستكاریی دیزاینەكەی بكرێت لەبەر ئەوەی ئەگەر دەستكارییش بكرێت بڕوا ناكەم بە ڕێژەیەكی زۆر تێچوونی پڕۆژەكە كەم بكاتەوە، بۆیە پێویسته‌ پڕۆژەكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و هیچ بیانوویەك بۆ دواخستن و ئەنجامنەدانی پڕۆژەكە قبووڵ ناكەین.״

ڕاستە قەیرانی دارایی هەیە بەڵام قەیرانەكە بە قورسیی كاریگەریی لەسەر پارێزگای سلێمانی كردووە ئەگینا پارێزگای هەولێر و دهۆك لە ڕووی خزمەتگوزارییەكانەوە بەراورد بە سلێمانی زۆر باشترن، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەو دوو پارێزگایە ئەنجام دراون، كاتێكیش لە هۆكاری جیاوازییەكان دەكۆڵینەوە وەڵامێكی موقنیعمان دەست ناكەوێت، ئازاد حەمەئەمین وای وت.


PM:05:49:19/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 682 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8