سیستەمی ئەندرۆید هەنگاوێكی گەورەی ناوە لەبازاڕەكانی جیهاندا


زۆرجار خوێنەر ئەو پرسیارەی لا دروست دەبێت، كە ئایا كامە سیستەمی كارپێكردن لەسەر ئامێرەكان زۆرترین بەكارهێنەری هەیە.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە، كە سیستەمی كارپێكردنی (ئەندرۆید) زۆرترین جەماوەری هەیەو زۆرترین كەس لەسەر ئاستی جیهان بەكاری دەهێنێت، بەئەندازەیەك لە پێشەوەی سیستەمی كارپێكردنی مایكرۆسۆفتیشەوەیە.

دامەزراوەی (ستات كاونتەر) بۆ خزمەتگوزاری تۆڕی جاڵجاڵۆكەیی جیهانی رایگەیاندووە، بەپێی بەدواداچوونێكیان دەركەوتووە لەسەر ئاستی جیهان (%37.93) ی بەكارهێنەرانی ئامێرەكان سیستەمی ئەندرۆید بەكاردەهێنن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی پێشكەوتنی ئەندرۆید بەسەر مایكرۆسۆفت بەڕێژەی (%0.02) بووە.

جێگەی باسكردنە پێنج ساڵ لەمەوبەر سیستەمی ئەندرۆید بەكارهێنەرانی نەدەگەیشتە (%2.4)، ئەوەش مانای ئەوەیە هەنگاوێكی گەورەی ناوە لەبازاڕەكانی جیهاندا، سیستەمی ویندۆزیش ئەوكات ڕێژەی بەكارهێنەرانی لەسەرووی (%80) بوو.

ئەمەو سیستەمی ویندۆز لەسەر كۆمپیوتەرەكان كاردەكات، بەڵام سیستەمی ئەندرۆید لەسەر سەرجەم ئامێرەكانی مۆبایل كار دەكات، ڕێژەی بەكارهێنەرانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردنیش ئێستا بەرز بوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.


AM:11:18:17/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 533 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌