بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیادیکردوە

 
وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ئاشكرایكرد، ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت به‌ به‌رارود له‌گه‌ڵ ساڵی‌ (2015)دا به‌رێژه‌ی‌ (36٪) زیادیكردوه ‌‌و (40) هه‌زار تۆن غازی‌ شلیشی‌ هه‌نارده‌ كردوه‌.

سه‌عد حه‌دیسی‌، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بڕی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌ ساڵی‌ (2014)دا گه‌یشتبوه‌ (3) ملیۆن ‌و (110) هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، له‌ساڵی‌ (2015)شدا به‌رێژه‌ی‌ (20٪) به‌رزبۆوه‌‌و ساڵی (2016)ش به‌ڕێژه‌ی‌ (34٪) ‌و له‌ ساڵی‌ (2017)شدا رێژه‌كه‌ بۆ (36٪) به‌رزبۆوه‌ته‌وه‌.

حه‌دیسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، حكومه‌تی‌ عێراق به‌ ئاڕاسته‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ راكێشانی‌ بۆری‌ نه‌وتی‌ خاو بۆ به‌نده‌ری‌ عه‌قه‌به‌ هه‌نگاو ده‌نێت كه‌ درێژییه‌كه‌ی‌ هه‌زار‌و (490) كیلۆمه‌تره‌.

له‌باره‌ی‌ غازی‌ شله‌وه‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عێراق رایگه‌یاندوه‌، له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ ساڵێكدا دو ملیۆن‌و (303) هه‌زار به‌رمیل غازی‌ چڕكراوه‌ له‌گه‌ڵ (40) هه‌زار تۆن غازی‌ شل هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ كه‌ داهاتی‌ هه‌ردوكیان (100) ملیۆن دۆلار بوه‌.


PM:01:50:15/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌