عیراق زیاتر لە 36 ملیۆن دارخورما لەناوچە بیابانیەكان دەچێنێت

 
بۆ رێگریكردن لە زیادبوونی رووبەری زەوی بەبیابانبوی عیراق و كەمكردنەوەی خراپی كەشوهەواو دیاردەی خۆڵبارین حكومەتی عیراق 36 ملیۆن دارخورما لە ناوچەی بیابانەكان دەروێنێت. 

لەوبارەیەشەوە (فردەوس عەبادی) ئەندامی پەلەمانی عیراق رایگەیاند: لەمیانەی دیدارێكی وەزیری تەندروستی عیراق لەگەڵ رێكخراوی گەشەپێدان و گرنگیدان لە بوژاندنەوەی ژینگەی عیراق هەردوولا رێككەوتون لەسەر كاراكردنەوەی رێككەوتنێكی پێشتر ئیمزاكراوی نێوان عیراق و ئێران كە بەپێی رێككەوتنەكە  ئێران لەپاراستنی ژینگەی عیراق و رێگریكردن لەدیاردەی بەبیابانبوونی زەوییە كشتوكاڵیەكان هاوكاری عیراق دەكات. 

فردەوس عەبادی وتیشی: بەپێی رێككەوتنەكە (36) ملیۆن دارخورما لە ناوچەی بیابانەكان دەروێنێت و بەوەش رێگری لە دیاردەی خۆڵبارین دەكرێت.


PM:02:16:12/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌