شاندێکی ژوور بەشداری پێشەنگایەکی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری دەکات لەوڵاتی چیک


ژمارەیەک بازرگان و کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی بەشداری پێشانگایەکی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی دەکەن لەوڵاتی چیک.

ئەم پێشانگایە ساڵانە لە وڵاتی چیک دەکرێتەوە کەتیایدا نوێترین شێوازەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ و زۆرتیرن زانیاری لەم بارەیەوە بە بەشداربوانی پێشەنگاکە دەدرێت، بۆ ئەم ساڵیش شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریان لە پێشەنگاکەدا کردوە بەمەبەستی وەرگرتنی ئەزمونی ئەو وڵاتە لەبواری کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵدا، و گواستنەوەی بۆ هەرێمی کوردستان.

وەصفی خەلیل ئیبراهیم ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە سەرۆکایەتی شاندی ژوور دەکات لەپێشەنگاکە ڕایگەیاند: ئێمە بەشداریمان لەپێشانگاکەدا کرد و نوێترین شیواز و زۆرترین زانیارمان لەبارەی بەخێوکردنی ئاژەڵەوە وەرگرت بەمەبستی گواستنەوەی ئەزمونی چیک بۆ کوردستان و بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ لەهەرێم.

شایەنی باسە ''لەئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوای سەرچاوەی تری داهاتدا دەگەرێت بۆ جیگرەوەی نەوت یەکێک لەو سەرچاوانەش بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵە کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەرێگای بەشداری کردنی لە کۆنفرانس و پێشەنگا نێودەوڵەتیەکانەوە هەوڵیداوە ئەزمونی وڵاتانی پێشەکەوتوو بگوازێتەوە بۆ هەریمی کوردستان''. 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 


PM:09:57:11/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8