تێچووی شوێنه‌واره‌ به‌ ناوبانگه‌كانی جیهان له‌ رابردوو و ئێستادا ‌ ‌


تێچووی سه‌ردانی شوێنه‌واره‌ مێژوویی‌و به‌ناوبانگه‌كانی جیهان پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت،  له‌كاتێكدا تێچووی دروستكردنی ئه‌و شوێنانه‌ له‌ كۆندا و نۆژه‌نكردنه‌وه‌شیان له‌ ئێستادا جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌.

پێگه‌ی (HomeAdvisor) هه‌ندێك زانیاریی خستووه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ تێچووی هه‌ندێك له‌ شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی جیهان و تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌شیانی به‌ نزیككراوه‌یی وه‌رگرتووه‌.

 پێگه‌كه‌ بۆ ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌ڵئاوسان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی مادده‌كان‌و ده‌ستی كار له‌به‌ر چاو گرتووه‌، ئه‌وه‌شی كردووه‌ به‌ سه‌رنجێك كه‌ تێچووی گلۆپه‌كانی ڕوناككردنه‌وه‌ی تاوه‌ری ئیڤل  له‌ دۆخی ئێستادا 100 هه‌زار دۆلاری ده‌وێت، به‌مشێوه‌یه‌ش باس له‌ تێچووی شوێنه‌ میژوییه‌كان ده‌كات.

* سه‌عاتی بیگ بن له‌ به‌ریتانیا 
 دروستكردنه‌كه‌ی یه‌ك مانگی خایاندووه‌‌و تێچووی بنه‌ڕه‌تیی  (392766) دۆلار بووه‌، به‌ڵام تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ده‌گاته‌ 222 هه‌زار دۆلار.
* په‌یكه‌ری ئازادی له‌ ئه‌مریكا
 به‌ 9 ساڵ دروستكراوه‌ و تێچووه‌كه‌ی له‌ كاتی خۆیدا 10 ملیۆن دۆلار بووه‌، به‌ڵام ئه‌مرۆ تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (1283520)ملیۆن دۆلار .

* په‌یكه‌ری مه‌سیحی فه‌ریادڕه‌س له‌ به‌رازیل 
 دروستكردنه‌كه‌ی پێنج ساڵی خایاندووه‌‌و تێچوی بنه‌ڕه‌تیی (250)هه‌زار دۆلار بووه‌ و تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی له‌مرۆدا  پێویستی (1456777) ملیۆن دۆلار .
* تاوه‌ری ئیڤل له‌ فه‌ره‌نسا
ماوه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی دوو ساڵ بووه‌ و تێچووه‌كه‌ی  له‌و كاته‌دا ته‌نها 36 ملیۆن دۆلار بووه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌ تێچووه‌كه‌ی 31 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.

* ته‌لاری پلیكانه‌داری كۆلۆسیۆم له‌ ئیتاڵیا
 به‌ 10 ساڵ دروستكراوه‌، تێچوه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن خێزانی فلافی وه‌ك دیاری پێشكه‌ش كرا‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌ تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 380 ملیۆن دۆلار.
 * هه‌ره‌می خۆفۆ 
هه‌ره‌مه‌ گه‌وره‌كه‌ی میسر كه‌ به‌ هه‌ره‌می خۆفۆ ناسراوه‌ به‌ 30 ساڵ دروستكراوه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی له‌ئێستادا پێویستی 878 ملیۆن دۆلاره‌.
 
* تاوه‌ری بیزای ئیتاڵیا 
 تاوه‌ری بیزا كه‌ به‌تاوه‌ره‌ لاره‌كه‌ ناسراوه‌ تێچووه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌ به‌ڵام بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی له‌ ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا پێویستی به‌ 4ملیۆن دۆلاره‌.


PM:05:20:10/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8