تایبه‌تسازی‌ له‌ئه‌رده‌ن له‌پزیشكییدا سه‌ركه‌وتن‌و له‌خوێندنی‌ باڵادا ژێركه‌وتن

 
ئه‌رده‌ن یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ ئابوریی‌ لاوازه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست، كه‌ له‌سامانی‌ سروشتییدا به‌راورد به‌وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ هه‌ژاره‌، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ له‌چه‌ندین رێگه‌ی‌ دیكه‌وه‌ قه‌ره‌بوی‌ ئه‌م هه‌ژاریی‌ سامانی سروشتییه‌ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ یه‌كێكیان گه‌شه‌دان بووه‌ به‌توانای‌ زانستی‌ وڵاته‌كه‌یان. 

ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌رده‌ن له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌یه‌ی‌ 1990ه‌وه‌ كاری‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ تایبه‌تسازی‌ له‌دو بواری‌ گرنگدا په‌یڕه‌و بكات، كه‌ بواری‌ پزیشكی‌‌و خوێندنی‌ باڵا بووه‌. دوای‌ كاركردنی‌ زیاتر له‌دوو ده‌یه‌ی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌م دو بواره‌دا، ئێستا زۆربه‌ی‌ ئابوریناسان‌و شاره‌زایانی‌ ئابوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌رتی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌رده‌ن له‌بواری‌ پزیشكییدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌، به‌ڵام له‌بواری‌ خوێندنی‌ باڵادا شكستی‌ هێناوه‌.

كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌م وڵاته‌دا توانیویه‌تی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ بنتیاتنانی‌ "شاری‌ حسێنی‌ پزیشكی‌"ه‌‌وه‌ داهات‌و ناوبانگێكی‌ گه‌وره‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌ په‌یدا بكات، كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ خه‌ڵكی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیی روو له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌كه‌ن. كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌م بواره‌دا کارامەیی‌و توانای خۆی‌ سه‌لماندووه‌، به‌هۆی‌ بوونی‌ ژماره‌یه‌ك‌ پزیشكی‌ كارامه‌و لێهاتوه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ بوونی‌ چه‌ندین تاقیگه‌ی‌ هاوچه‌رخ‌و سه‌رده‌میانه‌وه‌ كه‌ بۆ پێشخستنی‌ ئه‌م بواره‌ پێویستن، هه‌ردو نه‌خۆشخانه‌ی‌ "شاری‌ حسێنی‌ پزیشكی‌"‌و "زانكۆی‌ ئه‌رده‌نی‌" له‌لیستی‌ باشترین نه‌خۆشخانه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدان.

به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، كه‌رتی‌ تایبه‌ت نه‌یتوانیوه‌ له‌بواری‌ خوێندنی‌ باڵادا ئه‌م سه‌ركه‌وتن‌و ناوبانگه‌ به‌ده‌ستبهێنێت، سه‌رباری‌ زبادبونی‌ ژماره‌ی‌ زانكۆكان له‌سه‌رتاسه‌ری‌ شانشینی‌ ئه‌رده‌ندا، ئابوریناسانی‌ ئه‌رده‌ن هه‌میشه‌ ئه‌و پرسیاره‌ دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆچی‌ ئه‌زمونی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌بواری‌ پزیشكی‌ ناوازه‌‌و سه‌ركه‌وتوه‌، به‌ڵام له‌بورای‌ خوێندنی‌ باڵا پاشكه‌وتووه‌؟

له‌گه‌ڕان به‌دوای‌ ره‌گوریشه‌كانی‌ شكستی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌بواری‌ خوێندنی‌ باڵادا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌بواری‌ خوێندنی‌ باڵادا هیچ شاره‌زاییه‌كی نه‌بوه‌‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ ئه‌م بواره‌ ده‌ست‌و پێ‌ سپی‌‌و بێ‌ زانیاری‌‌و ناشاره‌زا بوون له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌ییدا، به‌تایبه‌تی‌ به‌میتۆده‌ نوێكانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ زانستی‌و خوێندنی‌ باڵا ئاشنا نه‌بوون. زۆربه‌ی‌ ئه‌و زانكۆیانه‌ی‌ دامه‌زراون زانكۆی‌ ته‌قلیدی‌ بوون، بواره‌ ئه‌ده‌بییه‌كان خراونه‌ته‌ پێش بواره‌ زانستییه‌كان‌و له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر، به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ له‌پرۆگرامی‌ خوێندندا سه‌ربه‌خۆیی‌ ته‌واویان نه‌بووه‌.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌بواری‌ پزیشكیدا چاودێری‌‌و لێپرسینه‌وه‌ ئاماده‌یه‌، به‌ڵام له‌بواری‌ خوێندنی‌ باڵادا له‌ڕووی‌ كوالێتییه‌وه‌ ئه‌و چاودێریی‌‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ هه‌ستپێناكرێ‌‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ ئه‌م بواره‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م چاویان له‌سه‌ر سوودو قازانجه‌.

ئه‌رده‌ن له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌یه‌ی‌ 1990ه‌وه‌ وه‌ك به‌شێك له‌به‌رنامه‌ی‌ چاكسازی‌  ئابوری‌، هه‌وڵیداوه‌ توانای‌ پڕۆژه‌كانی‌ به‌رزبكاته‌وه‌و له‌ئیداره‌كردنیاندا میتۆدی‌ هاوچه‌رخانه‌ په‌یڕه‌و بكات، بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆسه‌ی‌ تایبه‌تسازی‌ په‌یڕه‌و كردوه‌.

ساڵی‌ 1998 كۆمپانیای‌ چیمه‌نتۆی‌ ئه‌رده‌نی‌ سێ‌ یه‌كی‌ فرۆشرا به‌ كۆمپانیای‌ Lafarge  ی‌ فه‌ره‌نسی‌ كه‌ بوه‌ هۆی‌ زیادكردنی‌ بڕی‌ به‌رهه‌مهێنان، هه‌روه‌ها كۆمپانیای‌ په‌یوه‌ندییه‌كان كرا به‌كۆمانیایه‌كی‌ پشكدارو 40%ی‌ پشكه‌كانی‌ فرۆشرا به‌ ئیتیلافی‌ بانكی‌ عه‌ره‌بی‌‌و  كۆمپانیای‌ France Telecom، كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ باشترو پێشكه‌وتتر بوو.

ئه‌رده‌ن كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ نزیكه‌ی‌ 7 ملیۆن كه‌سه‌، به‌هۆی‌ هه‌ڵكه‌وته‌ی‌ جوگرافییه‌وه‌ له‌ڕووی‌ ئابورییه‌وه‌ سوودی‌ له‌نائارامیی‌ ولاتانی‌ چوارده‌وری‌ وه‌رگرتوه‌، كه‌ سه‌رمایه‌یه‌كی‌ زۆری‌ عێراقی‌‌و سوری‌‌و لوبنانی‌ رویان له‌م وڵاته‌ كردوه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ ئارام‌و سه‌قامگیره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست.
 
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی



PM:06:45:07/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8