حكومه‌تی عێراق داهاتی نه‌وتی مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند

 
حكومه‌تی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی نه‌وتی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كۆی گشتی‌ داهاته‌كه‌ چوار ملیار و (612) ملیۆن و (815) دۆلار بووه‌.  

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق رایگه‌یاند له‌ ‌مانگی‌ نیسانی‌ ڕابردوودا عێراق بڕی‌ (97)ملیۆن و (574)هه‌زار (813)به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردوه‌ و له‌و بڕه‌ (674) هه‌زار و (380)به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ كیڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كه‌ركوك بووه‌. 

عاسم جیهاد وتیشی كۆی‌ گشتی‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ عێراق له‌مانگی‌ ڕابروودا، چوار ملیار و (612) ملیۆن و (815) دۆلار بوه‌ . 

به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌مانگی‌ نیساندا به‌راورد به‌ ‌مانگی‌ ئازار دابه‌زیوه‌، چونكه‌ له‌ ‌مانگی‌ ئازاردا زیاتر له‌ (100)ملیۆن به‌رمیل نه‌وت‌ هه‌نارده‌ ‌كراوه‌، به‌ڵام مانگی نیسان كه‌متر له‌ (98) ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده‌ كراوه‌. 


PM:03:35:07/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 499 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌