عێراق یه‌كه‌م کاروانی نه‌وتی هه‌نارده‌ی میسر كرد

 
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ی له‌نێوان به‌غداو قاهیره‌ واژۆكراوه‌، یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی خاویان كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ دوو ملیۆن به‌رمیله‌ هه‌نارده‌ی میسر كردووه‌. 

عاسم جیهاد له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ دوێنێ‌ پڕۆسه‌ی باركردنی كه‌شتیه‌كی میسری به‌ دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌ستی پێكردووه‌، ڕوونیشیكردۆته‌وه‌ پڕۆسه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دایه‌ كه‌ له‌نێوان عێراق و میسر واژۆكراوه‌و به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگدا عێراق مانگانه‌ 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی میسر ده‌كات. 

له‌ 10ی نیسانی ڕابردوو تاریق مه‌لا وه‌زیری نه‌وت و سامانه‌كانی كانزایی میسر ڕایگه‌یاند حكومه‌ته‌كه‌یان ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر هاورده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌ عێراق ده‌ربڕیوه‌.


AM:11:38:05/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 657 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌