بانكی‌ ناوەندی‌ رێژه‌ی‌ دۆلاری‌ فرۆشراوی‌ راگه‌یاند


بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنه‌ بازاڕی‌ دۆلاری‌ راگه‌یاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.

بانكەكە‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 159ملیۆن 555هه‌زارو 532دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە. 

پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌ 35بانك‌ و11كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری‌ عێراقی‌ دیاریكراوە.

بانكی‌ ناوه‌ندی‌، دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ ڕایگەیاند،159ملیۆن 531هه‌زارو 681 دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە. 

ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق، بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەو بانكانە.


PM:02:52:04/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌