عیراق: ژمارەی گەشتە ئاسمانیەكان لە 25 گەشتەوە بۆ 150 گەشتی رۆژانە زیادیكردووە


وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند: لەدوای كردنەوەی ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هاتوچۆكردنی فڕۆكە بیانیەكان، ژمارەی ئەو فڕۆكانەی كە بەسەر ئاسمانی وڵاتەكەیدا گەشت دەكەن، لە 25 گەشتەوە بۆ 150 گەشتی رۆژانە زیادیكردوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە: لە دوای قەدەغەكردنی ئاسمانی عیراق بەهۆی جەنگی داعشەوە، لە ئێستادا وەزارەتەكەیان چەندین رێڕەوی ئاسمانی بۆ هاتووچۆكردنی فڕۆكە بیانیەكان لەسەر ئاسمانی وڵاتەكەی كردۆتەوە. 

ئاماژەی بەوەشداوە: لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی بواری فڕۆكەوانی گفتوگۆیان كردوەو لە ئاسایشی ئاسمانی عیراق دڵنیایان كردونەتەوە، كە هیچ جۆرە مەترسیەكی لەسەر نەماوە، تاوەكو ئەوانیش لای خۆیانەوە دووبارە گەشتەكانیان دەست پێ بكەنەوە.


AM:11:18:04/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌