بانكی‌ ناوه‌ندی‌ فرۆشتنی‌ دۆلاری‌ زیادكرد


بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنه‌ بازاڕی‌ دۆلاری‌ راگه‌یاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.

بانكەكە‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 159ملیۆن 597هه‌زارو 950دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە. 

پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌ 40بانك‌ و11كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری‌ عێراقی‌ دیاریكراوە.

بانكی‌ ناوه‌ندی‌، یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو ڕایگەیاند،154ملیۆن 942هه‌زارو 560 دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە. 

ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەو بانكانە.


PM:05:58:02/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 483 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌