شاندی ژووری بازرگانی لەھەمەدان چەند کارگەیەک بەسەر دەکەنەوە


بەمەبەستی چۆنیەتی کارکردن و لەنزیکەوە ئاگاداربون لەشێوازی بەرھەم ھێنانی مادەکان شاندی ژوور لەشاری ھەمەدان چەند کارگەیەک لەو شارە بەسەر دەکەنەوە.

شاندی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی كارگەی شوشەی ھەمەدانی کرد کە تایبەتە بە ئامادەکردنی شوشە بۆ خۆراکە لەشوشە نراوەکان ئەو کارگەیە ڕۆژانە ھەزار و ٥٠٠ تۆن شوشە ئامادە دەکات کە بۆ ناوخۆی ئێران و عێراق و وڵاتانی خلیج ھەناردەی دەکەن.

دواتر شاندەکە سەردانی کارگەی مەڕمەڕیان کرد کە ئەو کارگەیە ڕۆژانە چەندین بەردی گەورە دەبڕێت و پاشان دەیکەنە مەڕمەڕو بەرھەمەکەی لەناوخۆدا دەفرۆشرێت یان بۆ عێراق ھەناردە دەکرێت.

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێک ھاتوە لە یاسین ڕەحیم جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەحمەد کەلاری و بورھان علی و ئازاد شمقار و کەمال سەعید تەھا کۆی ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور.

شاندەکەی ژوور پاشان کارگەی سحر یان بەسەرکردەوە کە یەکێکە لەکارگە گەورەکانی ئێران لە بواری بەرھەمی لەقتونان کاردەکات.

كارگەی سحر ٢٢ وەکیلی ھەیەلە ئێراندا  لەدەرەوی ئێرانیش وەکالەتی ھەیە زیاتر لە ١٠٠٠  کەس کاری تیادا دەکات.

ڕۆژانە ٢٥ لۆری بۆ ناوخۆ لەھەمەداندا باردەکەن ٣٥٠ تۆن دۆشاوی تەماتە بەرھەم دێنن.

كارگەی سحر١٨٠ جۆر مادەیان ھەیە کە ١٧ ساڵە لە کوردستان کاردەکەن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپاش کاردەکەن و کوالێتی ھەموو مادەکان لەکۆمپانیای سحر وەک یەک دروست دەکرێت و جیاوازی ناکات لەنێوان ھیچ وڵاتێکدا ھەموی بەیەک تام و یەک شێوە دروستدەکرێت.

پاشان شاندەکەی ژوور سەردانی شارۆچکەی مەلایەر یانکرد لەدەرەوەی ھەمەدان کارگەی پوختەکردنی کشمیشی حەسەن ڤەند یان بەسەر کردەوە ئەو کارگەیە ڕۆژانە٥٠ تۆن ئامادە دەکات کە بۆ ناوخۆی ھەمەدان و ئێران و وڵاتانی ئەوروپا ھەناردەی دەکات.

دواتر شاندەکە کارگەی دروستکرنی مۆبیلیاتی بەسەرکردەوە  کەلەناو شارۆچکەی مەلایە ڕۆژانە بەچەنین جۆر سێتی دانیشتی ناوماڵ و مێز دروست دەکەن  لە ھەمەداندا ٣٥٠٠ کارگەی فەرمی مۆبیلیات ھەیە وە ٧٠٠ کارگەش بە بێ مۆڵەت کاردەکەن.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 


AM:10:21:27/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8