ڕاوەستانی کاری مەرزی پەروێزخان ڕۆژانە زیانی سێ ملێۆن دۆلارە


لێپرسراوان لە گومرگی ئێران لەمەرزی پەروێزخان ڕایدەگەیەنن ڕاوەستان و کارنەکردنی مەرزی پەروێزخان ڕۆژانە زیانی سێ ملێۆن دۆلارە.

یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند" لەسەردانێکماندا بۆ مەرزی پەروێزخان لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگی ئێران لەمەرزەکە کۆبوینەوە لەبارەی ڕەوشی داخستنی مەرزەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ گفتۆگۆ کرا"

شاندەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێک ھاتبوون لە بورھان علی و ئازاد شمقار و ئەحمەد کەلاری ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.

یاسین ڕەحیم ڕاشی گەیاند" بەشێک لە بەرپرسانی گومرگی مەرزی پەروێزخان لە ئێران لەکۆبونەوەکەدا پێیان وایە  کەڕۆژانە لەکاتی داخستنی مەرزەکەدا زیانی سێ ملیۆن دۆلارە ئەمەش بۆ ھەردولا زیانێکی گەورەیە"

ماوەی پێنج ڕۆژ لەلایەن شۆفێرانی گواستنەوەی چیمەنتۆی فەل مەرزی پەروێزخان داخرابوو بەڕوی ھاتوچۆدا و ھیچ ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر توانای ھاتوچۆی نەبوو.

جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان بەخێرای ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و ھاتوچۆکردن ئاسای بێتەوە تابتوانرێت پێداویستی ھاوڵاتیان بەباشی بگاتە کوردستان و گرفت دروست نەبێت.

یاسین ڕەحیم ئەوەسی ڕاگەیاند"  پێویستە ئەم کێشانە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت نەک سەر ھەڵبداتەوە کە لەڕوی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە  کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندیەکانی هەردولا بۆیە پێویستە بەتەواوەتی کۆنترۆڵ بکرێت".

مه‌رزی‌ په‌روێزخان ده‌كه‌وێته‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان و یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران كه‌ رۆژانه‌ جموجۆڵی‌ بازرگانی‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.



PM:06:47:25/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8