له ئیستانبوڵ حه‌ڤده‌هه‌مین پێشانگای ئۆتۆمبیل ناوسراو به ''ئیستانبوڵ ئۆتۆشۆ'' که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دابه‌شکارانی ئۆتۆمبیله‌وه رێکده‌خرێت، ده‌رگای به رووی سه‌ردانیکه‌رانی VIP و رۆژنامه‌واناندا کرده‌وه.
له‌و پێشانگایه‌دا که له ناوه‌ندی پێشانگا و کۆنگره‌ی تویاپ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر 19 برانده‌که‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌که، ئۆتۆمبیله نوێیه‌کان و ئه‌و ئۆتۆمبیلانهشیان نمایش کرد که له ئێستادا له بازاڕه‌کاندا ده‌فرۆشرێن.
بڕیاره سبەی پێشانگاکه به رووی سه‌ردانیکه‌رانیدا بکرێته‌وه و ئۆتۆمبیلی له‌هەموو نزخهکان، له گونجاوترین و هه‌رزانترینه‌وه تاوه‌کو گرانترین تێدایه.
پێشانگاکه ئه‌مساڵ له‌ژێر درووشمی ''له نزیکه‌وه ته‌ماشای داهاتوو بکه‌ن'' رێکخراوه و ته‌کنه‌لۆجیای ئه‌مڕۆ و داهاتووی تێدا نمایش ده‌کرێت.