كیشه‌ى بارهه‌ڵگره‌كان خاڵى سنورى باشماخ چاره‌سه‌ر كرا


دواى كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ژوور و پارێزگارى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى خاڵى سنورى باشماخ كێشه‌ى بارهه‌ڵگران و بازرگانان و له‌وسنوره‌ چاراسه‌ر كرا.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ڕایگه‌یاند" دواى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى خاڵى سنورى باشماخ گه‌شتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ پێویسته‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێن بۆكوردستان ده‌بێت كرێ كه‌م بكرێته‌وه‌ سه‌یاره‌ى گه‌وره‌ به‌سه‌یاره‌ى گه‌وره‌ ئاڵوگۆڕى پێبكرێت نه‌ك بكرێت به‌ دوو ئۆتۆمبێلی بچوک و كرێی زیاد بێت وه‌ سه‌وزه‌و میوه‌ش ده‌بێت به‌ ئۆتۆمبێلى به‌ڕاد ساردكه‌ره‌وه‌ بهێندرێت"

سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ڕاشیگه‌یاند" ئه‌و خاڵانه‌ پێشنیارى ئێمه‌ بوو كرێ كه‌مبكرێته‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانه‌ چونكه‌ هه‌ر پاره‌یه‌كى زیاد وه‌ربگیرێت ئه‌و پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه‌ له‌سه‌ر نرخى كاڵاكان زیاد ده‌بێت و له‌سه‌ر هاوڵاتیان گران ده‌بێت به‌م زوانه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكدێت و نرخه‌كان دیارى ده‌كرێت وه‌ ئه‌و بیمه‌یه‌ى كه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كرێت ده‌بێت شۆفێر خۆى بیدات نه‌ك بازرگان" 

ئه‌م بڕیارانه‌ دواى ئه‌وه‌دێت كه‌ نیگه‌رانى له‌لایه‌ن كاسبكارانه‌وه‌ دروستبوو له‌گرانى نرخى گواستنه‌وه‌ له‌ خاڵه‌سنوریه‌كان.



PM:04:10:18/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 797 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8