هه‌وڵى چاره‌سه‌ر کردنی كێشه‌ى نێوان شوفێرانى مه‌رزه‌كان و عه‌لوه‌ى سلێمانى ده‌درێت

 

پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانى  له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى عه‌لوه‌ى سلێمانى و شوفێرانى  بارهه‌ڵگرى خاڵه‌ سنورییه‌كانى باشماخ و  سه‌یران به‌ن كۆبوونەوە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كێشه‌كه‌ش به‌هۆی گرفتی خاوه‌ن هێڵه‌كان و خاوه‌ن كاره‌كانى عه‌لوه‌ دروست بووه‌ له‌سه‌ر شێوازى به‌شدارى له‌ گواستنه‌وه‌ى باره‌كانیان. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردار قادر ل. پارێزگارى سلێمانى ، رایگه‌یاند رێگه‌ ناده‌ن هیچ گروپێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى  زیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى  گشتی بدات و له‌و رووه‌شه‌وه‌  دووپاتى كرده‌وه‌ "به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ به‌ داخستنى عه‌لوه‌ى سلێمانى ناده‌ن"

 

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقامى سلێمانى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانى  و پارێزگار به‌ وردى  گوێىان له‌ داواكارى نوێنه‌رانى هه‌ردوو لا گرت بریاریدا به‌ دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى و شوڤێرانى بارهه‌ڵگرى مه‌رزه‌كان  بۆ لێكوڵینه‌وه‌ له‌ بریاردان له‌ كێشه‌كانیان.

 

ته‌ئكیدىان كرده‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كى  كه‌مدا لیژنه‌كه‌ كاره‌كانى خۆى ته‌واو ده‌كات و بریار له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ ده‌دات.

جێگه‌ى باسه‌ شوڤێرانى بارهه‌ڵگر له‌ مه‌رزه‌كانى باشماخ و سه‌یران به‌ن كه‌ ژماره‌یان 615 شوڤێره‌ له‌گه‌ڵ شوڤێرانى عه‌لوه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر چۆنێتى  و به‌شدارى له‌ گواستنه‌وه‌ى بار گرفت له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شوڤێرانى مه‌رزه‌كان ناره‌زاییان ده‌ربڕیووه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاره‌كانى عه‌لوه‌ى سلێمانى دروست كردووه‌و بووه‌ته‌ هۆى گرانبوونى نرخى سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ سلێمانى.


 


PM:01:51:16/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8