ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواداچون بۆکاری کارگەکان دەکات


لەشاری سلیمانی تەواوی ئەوکارگانە بەسەردەکرێنەوە کەناویان تۆمارکراوە تابزاندرێت لەکارکردن بەردەوامن یان داخراون.



سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیسەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند" نزیکەی 4 هەزار کارگە لەلای ئیمە ناویان تۆمارە لەئێستادا دەمانەوێت زانیاری لەسەر کاری ئەو کارگانە کۆکەینەوە کە چەندی لەکاردایەو چەندی لەکار کەوتەوە" 

ڕاشیگەیاند" دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە تەواوی زانیاریەکان کۆبکەینەوە کە ژمارەی کارگەکان چەندە بۆئەوەی بەتەواوەتی بزاندرێت کاری کارگە بچوکەکان و کارگە گەورەکان لەچ ئاستێکدا"

لای خۆشیەوە محەمەد جەبار بەڕێوە بەری بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند" ئێمە لە لەئێستادا بەھاوکاری  لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین لەسەر ئەو کارگە گەورە و بچوکانەی تۆمارکراوە لەژووری بازرگانی و لەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان تا بە ڕاستی بزانین چەند کارگە کاردەکات و چەندی ڕاگیراوە"

ئاماژەی بەوەشدا" لەبەڕێوەبەرایەتی ئێمە ١٤٥٠ کارگە تۆمارە لەژووری بازرگانی نزیکەی ٤ ھەزار تۆمارە بۆیە لەم ڕێیەوە دەمانەوێت ژمارەی کارگە وەستاوەکان بزانین"

ئاماژەی بەوەشدا لەم کۆکردنەوەی ئامارەدا دەردەکەوێت چەندکەس سود لەکاری کارگەکان وەردەگیرێت وە لەڕۆژی یەکشەممە دەرەوەی شار تەواو دەبێت و پاشان دەست دەکرێت بە ناوشار.


PM:03:19:14/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌