زانیاری یاسایی

 زانیاری یاسایی 
ئاماژە بە خاڵی ( 5 ) لە مادەی ( 19 ) لە پەیڕەوو پرۆگرامی ژوور كە تێیدا باس لە مەرجەكانی پێشكەش كردنی داواكاری بوون بە ئەندام لە ژوور دەكات كە بریتیە لەم    خاڵانە :- 
1.دەبێت بازرگان كاری بازرگانی بكات لە شوێنێكی تایبەت بە كارەكەی .
2.دەبێت بازرگان خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت یان دانیشتوی هەرێم بێت .
3.دەبێت بازرگان هەستێت بە تۆماركردنی ناوێكی بازرگانی لە ژووری بازرگانی  بۆ چالاكیە بازرگانیەكەی .
4.دەبێت بازرگان هەستێت بە كردنەوەی حسابێكی بانكی لە یەكێك لە لقە بانكیەكانی كە ڕێگە پێدراون لە هەرێم.
5.دەبێت بازرگان كەسێتی یاسایی ( الاهلیە القانونیە ) هەبێت .
6.دەبێت بازرگان پێشتر حوكم نەدرابێت .
7.دەبێت  دوو ئەندامی ئەنجوومەنی ژوور پشتگیری بازرگان بكەن .
ئاماژە بە مادەی ( 3) لە یاسای دەڵاڵی ژمارە ( 58 ) ی ساڵی 1987 كە تیایدا  باس لە مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی دەڵاڵی دەكات  كە بریتیە لە :-
1.ئەگەر ئەو كەسەی داوای مۆڵەتی دەڵاڵی دەكات كەسێكی گبیعی بێت ئەوا دەبێت :-
أ‌-ڕەگەز نامەی عێراقی بێت  و كەسێتی یاسایی ( الاهلیە القانونیە ) ی هەبێت و تەمەنی 25 ساڵی تەواو كردبێت .
ب‌-حوكم دراو نەبێت  بە تاوانێكی غیر سیاسی  یان مخلە بالشرف .
ت‌-بڕوانامەی سەرەتایی هەبێت بە لایەنی كەمەوە بێجگە لە كەسانەی كە مۆڵەتی كاركردنی پیشەییان هەیە پێش دەرچوونی ئەم یاسایە بە مەرجێك خوێندنەوەو نووسینیان باش بێت .
پ‌-خۆی تەرخان كردبێت بۆ كاری دەڵاڵی لە شوێنێكی تایبەت لەناو عێراقدا .
ج‌-تۆماركردنی ناوێكی بازرگانی .
ح‌-مۆڵەتی كاركردنی پیشەیی هەبێت .

2.ئەگەر كەسەكە كەسێكی معنوی بێت ئەوا دەبێت :-
أ‌-كۆمپانیابێت و بەشدار بووەكانی كۆمپانیاكە عێراقی بن و دانیشتوی عێراق بن و كۆمپانیاكە بە پێی یاسای كۆمپانیاكان تۆماركرابێت .
ب‌-ئەو مەرجانەی تێدا بێت كە لە بڕگەكانی (ح و ج و پ ) خاڵی (1 )  باسی لێوەكراوە .


هاوپێچ :- 
وێنەیەكی عەرەبی لە خاڵی (5) لە مادەی 19 لە پەیڕەوو پڕۆگرامی ژوور .
وێنەیەكی عەرەبی لە مادەی 3 لە یاسای دەڵاڵی ژمارە 58 ساڵی 1987.
 
                                                                   



AM:10:47:19/12/2012




ئه‌م بابه‌ته 3570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8