سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی: رۆژانه‌ سه‌دان كه‌س ده‌ڕواته‌ هه‌ولێر وه‌كاله‌ت‌و كۆمپانیا ده‌كاته‌وه‌


سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی ئاوێنه‌دا باسی دۆخی ئابوری‌و بازرگانی سلێمانی ده‌كات‌و هۆشداری ئه‌وه ‌ده‌دات "به‌هۆی تێكچونی دۆخی سلێمانیه‌وه، نوسینگه‌و‌ كۆمپانیاكان له‌سلێمانیه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر ده‌گوازنه‌وه‌”.

 ده‌ستپێشخه‌ریه‌كتان هه‌یه‌ له‌باره‌ی باری ئابوری سلێمانیه‌وه‌‌؟
سیروان محەمه‌د: به‌ڵی بڕیاره‌ به‌مزوانه‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بكه‌ین‌و باسی دۆخی سلێمانیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، داوا ده‌كه‌ین ئه‌م بارودۆخه‌ هێور بكرێته‌وه‌و فشارێك دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات،‌ پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه‌مان له‌بازرگانان‌و چه‌ند كه‌سانێكی دیار پێكهاتوه‌و‌ نامانه‌وێت ئه‌م دۆخه‌ له‌وه‌ خراپتربێت.

 قسه‌یه‌ك هه‌بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕێک پارە كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته‌ فه‌رمانبه‌ران؟
سیروان محەمه‌د: پێشنیاره‌كه‌مان شتی وای تێدانه‌بوه‌ چونكه‌ موچه‌ به‌كێ ده‌درێت هه‌مو بازرگانێك پاره‌ی خۆی داوه‌ته‌وه‌ به‌حكومه‌ت، له‌و باوه‌ڕه‌شدانیم كه‌س خۆی بخاته‌ ژێر ئه‌و باره‌وه چونكه‌ موچه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كێ ده‌درێت، به‌ئێرانیش نادرێت.

وه‌كو بازرگان‌و ژوری بازرگانی مه‌ترسی چی له‌م دۆخه‌ ده‌كه‌ن؟
سیروان محەمه‌د: نامانه‌وێت له‌عێراقدا به‌س ئه‌م شاره‌ تێكبچێت، ده‌مانه‌وێت ئه‌م دۆخه‌ هێوربێته‌وه‌ سلێمانیش وه‌كو هه‌ولێر ده‌وامبكرێت، ئێمه‌ كاتێك چوینه‌ لای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌میان كه‌ پێكه‌وه‌ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و ئیتر پێویست به‌موزایه‌ده‌ ناكات، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌رهه‌می هه‌بێت.

 ئه‌م دۆخه‌ی سلێمانی ئاستی بژێوی شاره‌كه‌ی زیاتر دابه‌زاندوه‌؟‌
سیروان محه‌مه‌د: چۆن داینه‌بەزاندوه‌، كاتێك ده‌چیته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ پێوه‌ی دیاره‌، ئه‌م خۆپیشاندانانەش كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر دۆخی بازرگانی هه‌یه‌ به‌س سلێمانیش زیانی تێداده‌كات چونكه‌ سه‌رمایه‌ ترسنۆكه‌ بڕۆ بۆ هه‌ولێرو دهۆك وانیه‌و پارێزگاكانی خواروناوه‌ڕاست هیچ كێشه‌یان نیه،‌ خه‌ڵك له‌م شاره‌ ده‌ترسێت‌و ده‌یه‌وێت پاره‌ی خۆی ده‌رنه‌هێنێت‌و بۆ رۆژی ره‌ش هه‌ڵیبگرێت.

 بازرگان هه‌یه‌ چوبێته‌ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی؟
سیروان محەمه‌د: ده‌بێت دۆخی ئه‌م شاره‌ له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ هێور بكرێته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵك هه‌بێت پاره‌ی بردبێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان خه‌ڵكی هه‌بێت خه‌ریكی پاسپۆرت بێت، من نمونه‌م لایه‌ رۆژانه‌ ده‌یان‌و سه‌دان كه‌س لێره‌وه‌ ده‌ڕواته‌ هه‌ولێر وه‌كالات‌و شه‌ریكات ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر سلێمانی.

 هه‌ستنا‌كه‌یت ئه‌م فره‌ كوێخاییه‌ی سلێمانی ئه‌م دۆخه‌ی دروستكردوه‌؟
سیروان محەمه‌د: راسته‌، كه‌س خۆی به‌رامبه‌ر سلێمانی به‌ به‌رپرسیار نازانێت، هه‌ركه‌س هه‌ڵده‌ستێت پشتگیری خۆپیشاندان ده‌كات، كێشه ‌نیه‌ تۆ مانبگره‌ به‌ڵام هه‌مو شتێك سنوری هه‌یه‌، نابێت ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ له‌وه ‌زیاتر كاریگه‌ری هه‌بێت.

 قسه‌ له‌سه‌ر كۆچی بازرگانه‌كان هه‌یه‌، ئێوه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ چۆن ده‌بینن؟
سیروان محەمه‌د: دیاره‌ خه‌ڵك بێئومێد بوه‌ له‌دانیشتن، ئه‌مه‌ رۆژ‌ێك نیه‌و دوان نیه‌ له‌17ی شوباته‌وه‌ كێشه‌ له‌سلێمانی هه‌یه‌ هه‌تا ئێستا خۆ به‌سلێمانی كوردستان چاك نابێت، هه‌مومان به‌رپرسیارین له‌سه‌ر دۆخی سلێمانی‌و ئه‌م دۆخه‌ تێكبچێت له‌هه‌مومان تێكده‌چێت، روی ده‌ممان له‌حزبه‌ سیاسیه‌كانه‌، هه‌مویان پشتگیری خۆپیشاندان ده‌كه‌ن كه‌سیان نایه‌ت بڵێت بادانیشین‌و فشاربخه‌ینه‌ سه‌ر حكومه‌ت كێشه‌ی موچه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

 ده‌توانین بڵێین سلێمانی له‌هه‌ولێرو به‌غداوه‌ گه‌مارۆی له‌سه‌رە؟
سیروان محەمه‌د: ده‌توانم بڵێم له‌به‌غداوه‌ گه‌مارۆی له‌سه‌رە به‌ڵام ناتوانم بڵێم له‌هه‌ولێره‌وه‌ له‌سه‌ریه‌تی.

 چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ چۆن ده‌كرێت‌و چی به‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ڵێن؟
سیروان محه‌مه‌د: قسه‌مان بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قسەیه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكه‌ن هه‌رچۆنێك بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر زۆربێت یان كه‌م،‌ به‌ڵێنێكیش له‌مانگرتوانیش وه‌ربگرن ده‌وام بكه‌ن به‌پێی موچه‌كانیان بێت، كاكه‌ بۆ من وه‌كاله‌تێكم هه‌بێت یان شه‌ریكه‌یه‌كم هه‌بێت له‌هه‌ولێر ده‌ریبكه‌م، هاوكات له‌ڕوی بازرگانیشه‌وه‌ بڕوامان وایه‌ یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ هێڵی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان‌و خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق چاكبكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ داهاتی حكومه‌ت زیاد ده‌كات.

 به‌بڕوای تۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌هه‌ولێر یان لامه‌ركه‌زی دارایی چاره‌سه‌ری دۆخی سلێمانی ده‌كات؟
سیروان محه‌مه‌د: ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ر نیه‌، ئه‌وه‌ كارێكی مه‌ترسیداره‌و ئێمه‌ هه‌مو ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.


PM:05:08:22/10/2016




ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8