قوباد تاڵەبانی: باسی هەنگاوەكانی حكومەت بۆ چاكسازی و چارەسەری قەیرانەكان دەكات


سەبارەت بە هەنگاوەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشە دارایی و ئابورییەكان و  كەمكردنەوەی كاریگەریكانی قەیرانی دارایی و هەنگاوەكانی چاكسازی ئیداری لە هەرێم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت  بۆ گەلی كوردستان دەدوێت و لەو بارەیەوە  رایگەیاند:  سەرەتا كارمان لە سەر ئیدارەدانی كێشە ئابوری و داراییەكان كرد و پرۆسەی كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهاتمان لە هەرێم دەستپێكرد و كارمان كرد بۆ شەفافكردنی داهات و چۆنێتی مامەڵەكردن بەو داهاتانەوە. 

كە دوای چەندین بریار و هەنگاوی سەخت توانیمان هاوسەنگی دروست بكەین لە نێوان داهات و خەرجییەكانماندا و لە ئێستاشدا سەرقاڵی پرۆسەی راگەیاندنی هەنگاوی ووردبینكردنی داهاتی هەرێمی كوردستانین لەلایەن جیهەتی سێهەمەوە كە لەلایەن حكومەتەوە داوای لێدەكرێت تا هەستێت بە پرۆسەی ووردبینیكردنی داهاتی نەوت و ئەنجامەكەشی بۆ رایگشتی ئاشكرادەكەین .

جێگری سەرۆكی حكومەت راشیگەیاند: هیوادارین بەم هەنگاوە بەشێك لەو گومانانە كە هەیە لەسەر پرسی نەوت و داهاتی نەوت و چۆنێتی ماڵەكردن لەگەڵیدا برەوێنینەوە و ووردەكارییەكان بۆ خەڵك زیاتر ئاشكرابێت كە ئەمە بەرنامەی كورتخایەنمان بوو .

قوباد تاڵەبانی هەنگاوەكانی داهاتووی حكومەتی هەرێمیشی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی بۆ  گەلی كوردستان ئاشكراكرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لەم پرۆسەیەدا بەرنامەی درێژخایەنمان وورترە و بەشێكی پەیوەندی بە پێداچوونەوە بە هەیكەلی حكومەتەوە هەیە كە ئەم هەنگاوە لە بواری جێبەجێكردندایە.

 دووهەم كاریشمان پەیوەندی بە چۆنێتی تۆماركردنی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە و لەو روەوە پرۆسەی تۆماركردنی موچەخۆرانی هەرێمان دەستپێكردوە و نزیكەی یەك ملیۆن و 400 هەزار موچەخۆر كە ئەمڕۆ هەیە تا چیتر هەر بەناوێك نەبێت لەسەر وەرەقەیەك بەڵكو لە پرۆسەیەكی دیجیتاڵی تۆماربكرێت بە پەنجەمۆر و گلێنەی چاویانەوە، ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ نەهێشتنی دیاردەكانی وەك دوو موچەیی یان ناوی وەهمی، ئەم پرۆرسەیەش وا بڕیارە تا كۆتایی ئەم ساڵ بەردەوام بێت و موچەخۆران لە سیستمێكی ئەلیكترۆنی مەركەزی تۆماربكەین و ئەمەش یارمەتیمان ئەدات باشتر ئیدارەی فەرمانبەرانی حكومەت بدەین و نەهێڵین پارە بەهەدەر بروات. 

وتیشی: كە هاوسەنگیمان دروستكرد لە نێوان داهات و خەرجی  پارەمان بۆ مایەوە ئەو كات پلان هەیە بۆ دەركردنی جەند بڕیارێكی دیكەی گرنگ لە سەر چۆنێتی ماڵەكردن لەگەڵ ئەو داهاتەی دەمێنێتەوە بۆمان. 

جێگری سەرۆكی حكومەت لەبارەی هەنگاوەكانی داهاتویان بۆ چاكسازی و بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری ووتی:  تائێستا توانیومانە و خەمی زۆریشمان خواردوە بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران بە كەمووكوڕییەوە، راستە ئەم هەنگاوە كەموكوڕی هەبوو پرۆسەیەكی بێگەرد نەبوو، بەڵام بازاڕیش وەستاوە و 4000 پرۆژەش راوەستاوە كە بەهاكەی 5 ملیار دۆلارە، ئەمە راستە ئابوری هەرێم بە موچەی موچەخۆران ئیدارە ئەدرێت بەشە زۆرەكەی دیكەی بە بازاڕ و جموجۆڵی بازرگانی ئیدارە ئەدرێت لەبەر ئەوە كاردەكەین بۆ ئەوەی پشتیوانی كەرتی تایبەت بین ، بازاڕ ببوژێنینەوە و چۆن بەڵێندەران بچنەوە سەر كارەكانیان و پشتیوانی كەرتی تایبەت بین بۆ ئەوەی پرۆژە وەستاوەكان دەستپێبكەین و قۆناغ بە قۆناغ ئابوری هەرێم گەشە پێبدەینەوە. 

لە كۆتایی قسەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: كە قۆناغی سێهەم و چوارەمی پلانەكانی حكومەتیش دواتر بەرنامەی بۆ دادەنێن بۆ ئەوەی چۆن ئابوری هەرێم پشت نەبەستێت بە داهاتی نەوت كە تاكە سەرچاوەی داهاتی هەرێمەوە و بوارەكانی  دیكەی وەك كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و كەرتەكانی دیكە ببوژێنیینەوە بۆ بەهێزكردنی ئابوری هەرێم و زیاتركردنی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم.



PM:08:36:22/06/2016




ئه‌م بابه‌ته 1211 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8