وه‌زیری بازرگانی توركیا گه‌یشته‌ هه‌رێم

به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، وه‌زیری بازرگانی توركیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌مال موسلم وه‌زیری بازرگانی و پێشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، محه‌مه‌د موش وه‌زیری بازرگانی توركیا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن كه‌مال موسلم وه‌زیری بازرگانی و پێشه‌سازیه‌وه‌ پێشوازی لێكرا، بڕیاریشه‌  زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم ئه‌نجامبدات.
 
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، یه‌كێك له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری بازرگانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، زیاتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیه‌ له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراقدا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌.

18ی (ئاب/8)ی 2021 محه‌مه‌د موش وه‌زیری بازرگانی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و پاشانیش سه‌ردانی به‌غدای كرد، زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا به‌شداری له‌كۆڕبه‌ندی بازرگانی له‌ شاری هه‌ولێر كرد.


PM:07:58:25/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌