شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری پیشانگای نێودەوڵەتی تاران دەکەن


شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازئ سلێمانی بە سەرپەرشتی ئازاد شمقار، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک بازرگان، بەشداری کرد لە بیست و هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرجەم بوارەکانی  کشتوکاڵی و خۆراکی و ئامێر و پێداویستییە پیشەسازیەکان لە شاری تاران.

لە پێشانگاکە نوێترین جۆری بەرهەمی خۆراکی و ئامێر و کەرەستەی کشتوکاڵی و سەماد و قڕکەر و سەرجەم پێداویستیە پیشەسازیەکان نمایش کرا بوو، شاندەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  زیاتر لە ٤٠ بازرگان لە خۆدەگرێت، لە بوارە جیاوازەکاندا.

ئازاد شمقار، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی ڕایگەیاند "ئامانج لە بەشداری کردن لەم جۆرە پێشانگایانە، گواستنەوەی ئەزمونی سەرکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ھەرێمی کوردستان لە بواری خۆراکی و پیشەسازی و کشتوکاڵی ئاشناکردنی جوتیاران و بازرگانانی بواری کشتوکاڵ بە تازەترین ئامێر و تەکنەلۆژیا".

ئاماژەی بەوەش کرد،  شاری سلێمانی زۆرترین ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ھەیە، بازرگانانی سلێمانی زۆرترین گرێبەستی کارکردنیان لەگەڵ خاوەنکاران و کارگەکانی ئێران ھەیە و خوازیارین ئەو پەیوەندیانە فراوانتر و زیاتر بکەین، بتوانین کاڵاکان لە سلێمانییەوە بۆ سەرجەم شارەکانی عێراق بنێرین.
 







PM:12:25:23/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌