نرخی ئایفۆن 13 لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

بڕیارە هەفتەى داهاتوو ئایفۆنى 13 بگاتە سلێمانى و لەئێستاوە ناوەندەکانى فرۆشتنى مۆبایل نرخەکانیان دیاریکردووە.     

  

بەپێی ناوەندێکى فرۆشتنى مۆبایل لەسلێمانى، مۆبایلەکە یەکشەممەى داهاتوو دەگاتە سلێمانى ئایفۆن 13 پرۆماکس بە بیرگەى 128 گێگا بایت بە 1425 دۆلار و بیرگەى 256 گێگا بایت بە 1535 دۆلارە.  

  

دواى چاوەڕوانییەکى زۆر 14ى ئەیلولى 2021 کۆمپانیاى ئەپڵ مۆبایلى ئایفۆن 13ى راگەیاند بەچەندین تایمەتمەندى نوێوە، لە چوارچێوەى مەراسیمى تایبەت بە نمایشکردنى بەرهەمى ساڵانەى لە کالیفۆرنیا.    

  

 بەرهەمە نوێیەکەى ئەپڵ، بیرگەى یەک تێرابایتى بۆ زیادکراوە، شاشەکەى پشتگیریی نوێببوونەوەى 120Hz دەکات، ئەوەش جیاوازە لە مۆبایلەکانى پێشوو، هەروەها پاتریەکى گەورەترى هەیە کە تواناى کارکردنى کاتژمێر و نیوێک زیاترى هەیە.    

  

ئایفۆنە نوێیەکە هەروەها پڕۆسێسەری A15 ی لەسەر جێگیرکراوە، لەگەڵ هەستەوەرەی گۆشە فراوانی تێلەفۆتۆ و زیادکردنى دۆخى ProRes .    

  

 ئایفۆن 13 کە بە پێنج رەنگ بەردەستە بەوتەى ئەپڵ زۆربەى کێشەکانى مۆبایلەکانى پێشووى تێدا چارەسەرکراوە، بەرگرى بەرانبەر ئاو هەیە.    



AM:09:57:22/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌