هۆڵندا گرنگی بە کاری هاوبەش لەگەڵ سلێمانی دەدات


جێگری کۆنسوڵی ووڵاتی هۆڵندا ڕایگەیاند گرنگی بەکەرتی کشتوکاڵ دەدەن لەهەرێمی کوردستان.

لەئێوەرە خوانێکدا کونسوڵخانەی هۆڵندا لەشاری سلێمانی کە بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کاران ڕێکخست.

هەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: ووڵاتی هۆڵندا پەیوەندیەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گرنگی زۆریان داوە بەکەرتی کشتوکاڵی و هاوکاری جوتیارانن بۆ پێشخستنی ئەو کەرتە.

راشیگەیاند: شاری سلێمانی توانیویەتی لەڕوی کشتوکاڵە بەرەو پێشبڕوات جوتیارانمان سودیان لەو بەرەو پێشچونانەی ووڵاتی هۆڵندا بینیوە کە لەکەرتی کشتوکاڵ کردویانە.

یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئازاد شمقار ، دلاوەر سۆفی کەریم، کەمال حەمە علی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداری ئێوارە خوانەکەی کۆنسوڵخانەی هۆڵندابوون.

یاسین رەحیم، جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: لەڕوی بازرگانیەوە بازرگانانی شاری سلێمانی توانیویانە کاری هاوبەشی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی هۆڵندا بکەن بەشێکی زۆر لەکاڵاو پێداویستی خۆراکی هاوردە بکەن.

راشیگەیاند: ژووری بازرگانی توانیویەتی بەشی کشتوکاڵی بکاتەوە و پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان و کەرتەکانی کشتوکاڵ بەهێز بکات و هاوکاریان بێت بۆ پێشخستنی زیاتری ئەو کەرتە کە لەگەڵ ووڵاتی هۆڵندا.
 
مایکا کایزەر، جێگری کنسوڵی گشتی هۆڵندا لە هەولێر، ڕایگەیاند" کۆبونەوەمان لەئێوەرە خوانێک لەشاری سلێمانی بۆ گرنگیدانە بەکەرتی بازرگانی و کشتوکاڵی لەگەڵ شاری سلێمانی دەمانەوێت پەیوەندی درێژخایەنمان هەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان وە گرنگی تەواو بەکەرتی کشتوکاڵ دەدەین".

راشیگەیاند" کاردەکەین بۆ باشکردنی کەرتی کشتوکاڵ وە پەرە پێدان بەکەرتی تایبەت و ئەوکەسانەی پرۆژەیان هەیە و دەیانەوێت کارەکانیان گەورە بکەن".

ئەوەشی ڕونکردەوە گەرەترین پێشانگای کشتوکاڵی هۆڵندی لە هەولێر دەکەنەوە لە مانگی ١١ کە کۆمپانیا کشتوکاڵیەکانی هەرێم دەتوانن بەشداری تێدابکەن.


ڕزگار خدر، ڕاوێژکاری وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٠٧ پەیوەندیمان لەگەڵ ووڵاتی هۆڵنداهەیە کەتوانیومانە سودی باشیان لێوەربگرین لەڕوی کشتوکاڵەوە.

راشیگەیان: جوتیارەکانمان بەهاوکاری هۆڵندا توانیویانە گرنگیەکی زۆربدەن بەزیادکردنی بەرهەمی پەتاتە کە لەئێستادا ٤٥٠ هەزار تۆن بەرهەم دەهێندرێت ساڵانە ئەمەش بۆتە هۆکارێک بۆ زیادبونی کارگەی جپس لەئێستادا شەش کارگەی چپس هەیە و هەوڵ بۆ دانانی کارگەی دیکەش بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشدا هۆڵندا زۆر هاوکارمان بوون کەلەئێستادا لێکتێگەشتنمان واژۆکردووە بۆ هاوکاریکردن و ڕاوێژ لە کەرتی کشتوکاڵدا.

رزگار خدر جەختیکردەوە کە بڕیاریانداوە لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکان و کەرتی تایبەت گرنگی بە بازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران بدەن وەساندنیان بەووڵاتانی جیهان.


PM:10:22:14/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌