ئەمەریكا پاڵپشتی لە كەرتی گاز و پەرەپێدانی ئابووری هەرێمی كوردستان دەكات

ئێستا لە دنیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گاز و یەدەگی گازی، گرنگییەكی زیاتری وەك سەرچاوەیەكی وزە پێ دەدرێت، هەرێمی كوردستانیش وەك پێگەیەكی گرنگ لەسەر نەخشەی وزە لە دنیا و ناوچەكە، تا دێت بەهۆی یەدەگی گەورەی نەوت و گازی هەیەتی، دەبێتە جێی چاو و سەرنجی كۆمپانیا گەورەكان و زلهێزەكانی دنیا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەم كونسولگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ فرەوانكردنی كیڵگەی گازی كۆرمۆر دەربڕی، ئەو لە بڵاوكراوەیەك لە پێگەی فەرمیی كونسوڵگەكە لە فەیسبووك، پابەندی و پاڵپشتیی ئەمەریكای لە پەرەپێدان و گەشەكردنی ئابووری هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

وەك لە نووسینكەدا هاتووە، ئەمەریكا خۆشحاڵە بە دابینكردنی پاڵپشتیی دارایی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی فراوانكردنی كێڵگەی گازی كۆرمۆر، ئەم پاڵپشتییە دارییە ئەمەریكییە دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتن بە گازی سروشتیی پاك و هەرزانتر، بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و بواری پیشەسازی بۆ خزمەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

زیاتر هاتووە، ئەمەریكا پابەندە بە پشتیوانیكردن لە پەرەپێدان و گەشەی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، پێكەوەبوونمان بەرەو باشترمان دەبات.


PM:09:09:10/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌