کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو

ڕۆژی   یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١⁄٩⁄٥    لەناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئامادەبونی سەرۆکی ژوور و جێگرەکانی و بەڕێوبەرێوبەری گشتی و  ئەندامانی ئەمجومەنی کارگێڕی ژوور کۆبونەوەی ژمارە (٩) بەڕێوەچوو.
 
لەکۆبونەوەکەدا باس لە کارکردن لە پڕۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا، تەواوی پشتیوانیەکانی ژوور  بۆ کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆییەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن بۆ گەنجان دوپاتکرایەوە.

بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ  گفتوگۆکردن لەبارەی کاری بازرگانی و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەرووی  بازرگانان و خاوەنکاران  و پیشەسازان دەبێتەوە، میکانیزمەکانی هەنگاونان بۆ چارەسەردنی باسی لێوەکرا.
 
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و سلێمانی بەدواداچون بۆ سەرجەم ئەو داواکاری و کێشە و گرفتانە دەکات کە لە دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان  ڕووبەڕی بازرگانان و خاوەنکاران دەبێتەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەوڵی چارەسەڕ کردنی کێشەکان دەدات.


PM:12:17:05/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 313 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌