وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتەی دووەمی خۆراكی بەسەر هاوڵاتییان دەستپێكرد


وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌ستپێكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراكی له‌ پارێزگاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستپێكرد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئه‌مڕۆ شەممە وه‌زاره‌تی بازرگانی له ‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانیه‌وه‌، ده‌ستیكردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراك له‌ به‌غداد و پارێزگاكانی دیكه‌.

سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراكی وەزارەتەكە پێكدێت له‌ شه‌كر، نۆك، فاسۆلیا ، دۆشاوی ته‌ماته‌ و برنجی به‌سمه‌تی.

بڕیاریشە له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌كه‌ بگه‌یه‌ندرێته‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی پارێزگاكانی دیكە.

هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاندووە "هه‌موو بابه‌ته‌كانی ناو سه‌به‌ته‌ی خۆراك له‌ باشترین كوالێتی و له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ هاورده‌كراون”.



PM:08:45:04/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌