چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا


سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''سه‌ره‌ڕایی هه‌بوونی كۆرۆنا و باردۆخی سیاسی و دارایی ئێستای كوردستان بریارماندا چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بكه‌ینه‌وه‌، سپاس بۆ خوا به‌ سه‌ركه‌وتووی كاره‌كانی كۆتایی هات''.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ''١٦٠ كۆمپانیایی ناوخۆی و بیانی له‌ ١٣ وڵاتی جیهانه‌وه‌، له ‌چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی به‌شدار بوون و نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار هاوڵاتیش سه‌ردانی پێشه‌نگاكه‌ی كردوه‌، كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستیش واژۆ كراوه‌، پێشانه‌گه‌كه‌ بۆته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ یه‌كتر ناسینی كۆمپانیه ناوخۆی و بیانییه‌كان''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داواكارین حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی زیاتر به‌ پێشه‌نگاكان بدات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ چالاكییه‌ ئابوورییانه‌ ده‌بێت هۆی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی، زۆر سپاسی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و میدیاكاران ده‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ هاوكارن بۆ باشتر به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی''.


PM:11:46:30/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌