کارەکانی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێکرد


چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە کارەکانی لەژێر چاودێریی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و پێشانگاکە بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ''کۆمپانیای عراق التقدم  ( DBX ) چواردەیەمین خولى پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی لە 25 بۆ 30/8 ڕێکدەخات لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پێشانگاکە دەبێت”.

ڕاشیگه‌یاند ''پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بەبەشداریی 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەژێر ناونیشانی "بەپارێزگاریکردنت لە تەندروستیت، کارەکەت دەپارێزیت” بەردەوام دەبێت''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیوادارین كۆمپانیاكان و خاوه‌نكاران سودمه‌ند بن له‌ پێشه‌نگاكه‌، 
له‌م كاته‌دا كه‌ وه‌رگرتنی ڤیزا قورسه‌، بتوانن وه‌كاله‌ت وه‌ربگرن و گرێبه‌ستی كاركردن واژۆ بكه‌ن، سود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرن كه‌ هه‌موو كۆمپانیاكان لێره‌ن، ئێمه‌ش وه‌كو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك.

پێشانگا 
 ی نێودەوڵەتیی سلێمانی ساڵانە زیاتر لە 200 هەزار سەردانیکەری هەیە لە پارێزگاکانی هەرێم و عێراقەوە.

لەبارەی پێشانگاکەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، "دەمانەوێت لەڕێگەی ئەم جۆرە پێشانگایانەوە ئەو تەحەدایانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروستبوون، بگۆڕین بۆ دەرفەتی بووژانەوە”.

پارێزگاری سلێمانی جەختیکردەوە کە کارەکانی پێشانگاکە بەپێی ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بەڕێوەدەچێت.
 
 بۆ بینینی ڤیدیۆی پێشه‌نگاكه‌ كلیك بكه‌


PM:04:13:25/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌