یاسین ڕەحیم: بە بەشداری ١٦٠ کۆمپانیای بیانی و ناوخۆی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەرێوەدەچێت

جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ''له‌ ر‌ۆژی ٢٥  تاكو ٣٠ مانگی هه‌شت لەشاری سلێمانی خولی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX  بەڕێوەده‌چێت''.

یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگەیاند "پێشانگاكه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای عێراق ته‌قه‌دوم ده‌كرێته‌وه‌، تاكو ئێستا بڕیاڕ وایه‌ ١٦٠ كۆمپانیایی بیانی و ناوخۆی به‌شداری تێدا بكه‌ن له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا''.

راشیگه‌یاند  ''پێشه‌نگای ئه‌مساڵ به‌دروشمی  خۆت بپارێزه‌ تاكو هاوڵاتیانی تریش پارێزراوبن ده‌كرێته‌وه‌، وه‌كو ژووری بازرگانی داوامان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆمپانیای ڕێكخه‌ری پێشه‌نگاكه‌ كردوه‌ سه‌رجه‌م ڕێكار و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ڕێچاو بكه‌ن تاكو هاوڵاتیان پارێزراوبن''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ڕه‌وشی ته‌ندروستی و سیاسی و ئه‌منی عێراق كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه‌ لێی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شداری كۆمپانیا جیهانییه‌كان هه‌بووه‌، به‌ڵام ژیان نه‌وه‌ستاوه‌ ئێمه‌ش نابێت بوه‌ستین، خۆشبه‌ختانه‌ ده‌توانین ئه‌م پێشه‌نگایه‌ رێكبخه‌ین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، کۆمپانیا بەشدارەکان لە بوارەکانی خۆراکی، بیناسازی ، پەیوەندیەکان، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری، پاکەرەوە، کەلوپەلی جوانکاری، جلوبەرگ، پێداویستی ئۆتۆمبێل، بڵاوکراوە و چاپەمەنی،کتێب، تەندروستی، کارگەی لەقتونان، کارەبای، پێداویستی ناوماڵ.


PM:03:34:22/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌