عێراق... ڕێگەی هاوردەكردنی پێنج به‌روبومی كشتوكاڵی كرایەوە

 وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق بڕیاریدا، رێگه‌ به‌هاورده‌كردنی 5 به‌روبومی كشتوكاڵی بدرێت و باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت. 

به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومی ناوخۆوه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق بڕیاریدا: رێگه‌ به‌هاورده‌كردنی 5 (پێنج) به‌روبومی كشتوكاڵی بدرێت و باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، كه‌ ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كانی وەك (سیر، ته‌ماته‌، پیاز، شوتی و كاڵه‌ك) بدرێت له‌هه‌مو ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ بێت، به‌رهه‌می ته‌ماته‌ش له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌روازه‌كانی زرباتیه‌ و شه‌یب و شه‌لامجه‌ و مونزریه‌ هاورده‌ بكرێت.

حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگەیاندوە: هۆكاری رێگه‌پێدان به‌ هاورده‌كردنی به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كان، كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌، هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆش، هاتنی سه‌ردانه‌ ملیۆنیه‌كه‌ی یادی عاشورایه‌ كه‌ پێوستیان به‌خۆراكێكی رۆژانه‌ی زۆر هه‌یه‌. 


PM:08:54:21/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 674 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌