پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت


بڕیار وایە لەشاری سلێمانی خولی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX بە بەشداری ١٦٠ کۆمپانیای ناوخۆی و بیانی بەڕێوە بچێت.

داستان خالید، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن لەکۆمپانیای عێراق تقدوم بۆ پێشانگا ڕایگەیاند" کۆمپانیاکەمان ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پیوەندیدارەکان دەکاتەوە".

راشیگەیاند" بۆئەمساڵ بەتەواوی خۆئامادەکاری و ڕێنمایە تەندروستیەکان چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بە بەشداری ١٦٠ کۆمپانیای ناوخۆی و بیانی لە ڕێکەوتی ٨/٢٥ تا ٨/٣٠ بۆماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا کۆمپانیا بەشدارەکان لە بوارەکانی خۆراکی، بیناسازی ، پەیوەندیەکان، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری، پاکەرەوە،کەلوپەلی جوانکاری،جلوبەرگ، پێداویستی ئۆتۆمبێل،بڵاوکراوە و چاپەمەنی، کتێب،تەندروستی، کارگەی لەقتونان، کارەبای، پێداویستی ناوماڵ.

ئەوەشی ڕونکردەوە کۆمپانیا بەشدارەکان لە هەشت وڵاتەو دێن وەک ئێران و تورکیا و میسر و ئازر باینجان و فەرەنسا و و ئیتاڵیا و لوبنان و ئوردن و کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی عێراق و بریکارنامەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کە لە هەرێمی کوردستان کەوەکیلیان هەیە.


PM:10:59:19/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌