پێشه‌نگای وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا


رۆژی ١٣\٨\٢٠٢١، به‌ به‌رێوه‌چونی پانێڵێك كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی كارگه‌ له‌ كاركه‌وتووه‌كان، كه‌ تیایدا سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی هه‌رێم و به‌ڕێوبه‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌ وه‌زاره‌تی بازارگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ندین پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانكۆ، پێشه‌نگای وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی كۆتایی  به‌كاره‌كانی هێنا.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ''پێشه‌نگای وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی به‌ سه‌ركه‌وتووی كۆتای به‌ كاره‌كانی هێنا، پێشانگاكه‌ بووه‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ یه‌كتر ناسین  و كاركردنی هاوبه‌ش له‌ نێوان بازرگان و پیشه‌سازانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پیشه‌سازان و بازرگانانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق،  به‌شداربوه‌كان سودێكی یه‌كجار زۆریان له‌ پێشه‌نگاكه‌ وه‌رگرت''.

سه‌رباره‌ت به‌ ژماره‌ی گرێبه‌سته‌كان كه‌ له‌نێوان پیشه‌سازانی هه‌رێم و خاوه‌نكارانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق واژۆ كراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ''به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌ به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیایی ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل پێماندراوه‌، نزیكه‌ی ٥٠٠ گرێبه‌ست واژۆ كراوه‌، خاوه‌ن كارگه‌ هه‌یه‌ ٥ بۆ ٦ گرێبه‌ستی واژۆ كردوه‌ و وه‌كاله‌تی داوه‌ له‌ شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێڕاق، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادكردنی جوڵه‌ی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی''.

دكتۆر شه‌وقی عومه‌ر، به‌رێوبه‌ری به‌شی كارگێری و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ پێشه‌نگایی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند ''150 كارگه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی به‌شدارییان كرد، زۆربه‌شیان خواستیان هه‌یه‌ له‌ ساڵانی داهاتووش به‌شداری بكه‌نه‌وه‌ له‌ پێشانگاكان، له‌ سه‌دا ٢٠ به‌شداربوانیش پێشه‌نگاكه‌یان به‌ لاواز له‌ قه‌له‌م داوه‌''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێژه‌ی به‌شداری كۆمپانیا و كارگه‌كانی عێراق كه‌ له‌گه‌ڵمان به‌شدار بوون زۆرباش بووه‌، له‌سه‌دا ٨٠ له‌ پێشه‌نگاكه‌ ڕازی بوون ئاماده‌یان نیشانداوه‌ له‌ ساڵانی داهاتووش له‌گه‌ڵمان به‌شدار بن''.

ڕاشیگه‌یاند، ئه‌مرۆ به‌ سێ پانێڵ كۆتایی به‌كاره‌كانی پێشه‌نگاكه‌ دێت، كه‌ بریتین له‌:
پانێڵی یه‌كه‌م:  گه‌شه‌سه‌ندی كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدی شاره‌زایان و مامۆستایانی زانكۆدا.
پانێڵی دووهه‌م: تایبه‌ته‌ به‌ خاوه‌ن كارگه‌كان
پانێڵی سێهه‌م: تایبه‌ته‌ به‌ وته‌ی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ئه‌مینداری یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و به‌رێوبه‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی پێشه‌سازی له‌ وه‌زاره‌ت و چه‌ند به‌رپرسێكی تری حكومه‌تی هه‌رێم.
 
 دەقی وتەکانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پانێڵەکە
 



PM:10:28:13/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 287 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌