سەرۆکی ژووری بازرگانی داوای چارەسەری کەمبونەوەی جوڵەی بازرگانی لەمەرزی پەروێزخان دەکات


سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنەسەرخەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەمەرزی پەروێزخان هەیە تا جوڵەی بازرگانی نەکەوێت.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پاش کۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای کوالێتی کۆنترۆڵ و ژمارەیەک لە بازرگانان کە لەو مەرزەوە کاڵایان هاوردە کردووە و ئێستا ئاراستەی کاریان گۆڕیوە، بۆیە داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزوی بێنە سەرخەت و ئەو کێشەیە چارەسەر بکەی. 

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند" گواستنەوەی بارە بازرگانیەکان لەمەرزی پەروێزخانەوە بۆ دەروازەکانی خواروی عێراق زیانی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە هەر لە کەمکردنەوەی داهات بۆ ناوخۆ و زیادکردنی ڕێژەی بێکاری لەناو مەرزەکە و خاوبونەوەی کاری بازرگانی".

راشیگەیاند" وەزارەتە پەیوەندی دارەکان و حکومەت پێویستە بەزوی بێنە سەرخەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لەوە زیاتر درێژە بخایەنێت کاری ئەو مەرزە بەتەواوی کزدەبێت، بۆیە حکومەت پێویستە چاوخشانەوە بەو بڕیارو یاسایانەدا بکات کەبۆتە هۆی گۆڕینی ئاراستەی کاری بازرگانان لە مەرزی پەروێزخانەوە بۆ دەروازەکانی خواروی عێراق".

 بەڕێوەبەری (Lox agency company for quality control)لە مەرزی پەروێزخان، بەسەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند کەوا جموجۆڵی بازرگانی لەمەرزی پەروێزخانەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێژەی زیاتر لە ٦٥٪ جوڵەی بازرگانی دابەزیوە.

لەبارەی هۆکاری دابەزینی جموجۆڵی بازرگانی بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنترۆڵی مەرزی پەروێزخان دەڵێت: هۆکاری دابەزینی ئەو جوڵە بازرگانیە دەگەڕێتەوە بۆ کردنەوەی دەروازەکانی عێراق بەڕوی ئێراندا، وەئەم دەروازانە نەبونی کۆنترۆڵی دەوڵەتی مەرکەزی هەیە کە هەندێک لادان لە کێش و پێناسی گومرگی و مامەڵە لەگەڵ بارهەڵگرەکان هەیە کەئەمەش وادەکات بڕی تێچوی هاوردەکردن کەمتربێت بۆبازرگان بەراورد بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، وە کێشی بارهەڵگرەکان کە بریتیە لە ٢٥ تەن بەڵام هەندێکیان دەگاتە ٥٠ تەن یان ٦٠ تەن بۆیە دەچنەوە دەروازەکانی عێراق چونکە لە هەرێم هەربارهەڵگرێک کێشی زیاتربێت غرامەدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا جیاوازی لە جۆری پێناسی گومرگیدا هەیە کە هەندێک لەکاڵاکان نزیکن لەیەک بەگۆڕینی ئەو بەهایە بارەکان لەدەروازەکان هەرزانتر دەکەوێت وە دەبێتە هۆی تێپەڕینی ئەو بارانە،وە پارێزگاریکردن لەبەرهەمی ناوخۆی کە دەروازەکانی هەرێم پابەندە پێوەی بەڵام لەدەروازەکانی دیکە وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و تێ ئەپەڕێندرێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە بەزوترین کات هەوڵ بۆ چارەسەری ئەم کێشەبدرێت و چیتر پشتگوێ نەخرێت.


PM:03:20:12/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌