جوڵەی بازرگانی لەدەروازەی پەروێزخان لەگەڵ ئێران ٪٦٥ دابەزیوە


بەڕێوەبەری کۆمپانیای کوالێتی کۆنتڕۆڵ لەدەروازەی پەروێزخان ڕایدەگەیەنێت ''جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازەکەیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێژەی ٪٦٥ دابەزیوە''.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی ٢٠٢١/٨/١١ پێشوازیکرد لە محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری (Lox agency company for quality control)لە مەرزی پەروێزخان.

 محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری کولێتی کۆنترۆڵی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند "جموجۆڵی بازرگانی لەسەرجەم دەروازەکانی هەرێم هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران روی لەکەم بونەوە کردووە لە مانگی چواری ئەمساڵەوە هەستی پێدەکرێت و مانگ دوای ماگ زیاتر دەبێت بەتایبەت ئەودەروازانەی لە سنورەکانی خواروی عێراق نزیکن وەک پەروێزخان گەر بەراوردێک بکەین لەنێوان مانگی سێ و مانگی شەشی ئەمساڵ بەڕێژەی زیاتر لە ٦٥٪ جوڵەی بازرگانی دابەزیوە وە مانگی حەوت بەرامبەر بە مانگی سێ ٪٧٠ جوڵەی بازرگانی دابەزیوە".

راشیگەیاند" هۆکاری دابەزینی ئەو جوڵە بازرگانیە دەگەڕێتەوە بۆ کردنەوەی دەروازەکانی عێراق بەڕوی ئێراندا، وەئەم دەروازانە نەبونی کۆنترۆڵی دەوڵەتی مەرکەزی هەیە کە هەندێک لادان لە کێش و پێناسی گومرگی و مامەڵە لەگەڵ بارهەڵگرەکان هەیە کەئەمەش وادەکات بڕی تێچوی هاوردەکردن کەمتربێت بۆبازرگان بەراورد بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، وە کێشی بارهەڵگرەکان کە بریتیە لە ٢٥ تەن بەڵام هەندێکیان دەگاتە ٥٠ تەن یان ٦٠ تەن بۆیە دەچنەوە دەروازەکانی عێراق چونکە لە هەرێم هەربارهەڵگرێک کێشی زیاتربێت غرامەدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا جیاوازی لە جۆری پێناسی گومرگیدا هەیە کە هەندێک لەکاڵاکان نزیکن لەیەک بەگۆڕینی ئەو بەهایە بارەکان لەدەروازەکان هەرزانتر دەکەوێت وە دەبێتە هۆی تێپەڕینی ئەو بارانە،وە پارێزگاریکردن لەبەرهەمی ناوخۆی کە دەروازەکانی هەرێم پابەندە پێوەی بەڵام لەدەروازەکانی دیکە وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و تێ ئەپەڕێندرێت.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاسی بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنترۆڵی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرد بۆ ئەو چاودێریە وردەی لەسەر بەرهەمەکان و کاڵاکان دەیکەن کە دێتە هەرێمی کوردستان، داواشیکرد بەردەوامن لەچاودێریکردن بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.

راشیگەیاند: بەداخەوەین کە دەبیستین جموجۆڵی بازرگانی بەو شێوەیە کەمیکردووە کە ئەمەش زیانی گەورە بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت وە هیوادارین حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هۆکاری ئەو کێشەو گرفتانە بکۆڵێتەوە تا بتواندرێت بازرگانان بگەرێنەوە بۆ خاڵەسنوریەکانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی ئەو کێشەو گرفتانەی لەخاڵە سنوریەکان هەیە بەڕاپۆرتێک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کردووە بەو هیوایەین چارەسەریان بکات.



PM:09:31:11/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌