پێشا‌نگای مێد ئین عێراق لە سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پێشا‌نگەی "مێد ئین عێراق"  لەپێشانگەی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی کرایەوە، تاکو ٨⁄١٣ بەردەوام دەبێت، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌کارگه‌کانی عێراق‌و هه‌رێمی کوردستان له‌بچوک تاکو گه‌وره‌ به‌رهه‌مه‌کانیان نمایش ده‌که‌ن، سه‌رجه‌م  بواره‌کان ده‌گرێته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و کاڵاو شتومه‌کانه‌ی له‌ناو خاکی عێراق‌و هه‌ريم دروستده‌کرین لەم پێشانگەیەدا نمایش دەکرێن،  "پێشانگەکە به‌سپۆنسه‌رو چاودێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌ڕێوه ‌ده‌چێت".
 
بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، سیروان محەمد، سەرۆکی ژوور بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور و ئاژاد محەمد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری پیشەسازی پێشانگاکە کرایەوە.

سیروان محەمد، سەرۆکی ژووری  بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند  "لەپێشانگەکه‌دا دیداری تایبه‌ت به‌کارگه‌ له‌کارکه‌وتوه‌کان ھەیە که‌ بریاره‌ ژماره‌یە‌ک وه‌زیرو بەرپرسانی ژووره‌ بازرگانییه‌کان‌و سه‌رمایه‌داران تیایدا به‌شدار بن، و چه‌ندین پانيڵیش به‌رێوه‌ده‌چێت، باس له‌ کارگه‌ له‌کارکه‌وتووه‌كان‌،و له‌ئاسته‌نگ‌و گرفته‌کان ده‌كرێت، و به‌رپرسانی حکومه‌ت،  تیایدا به‌شداربن تاکو بزانرێت حکومه‌ت پلانی چیه‌ بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی کارگه‌کان''.

وتیشی "ژماره‌یه‌کی زۆر کارگه‌ به‌شداری پێشانگەکە دەبن و بازرگانان و خاوەنکاران دەتوانن وکالەت وەربگرن".
 
 دوای پێشەنگاکە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گەورەترین پرۆژەی گەنجینە لەسەرئاستی عێراق لەشاری سلێمانی بەسەرکردەوە..

هەڤاڵ ئەبوبکر،پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیانکرد کە لە قۆناغی کۆتایدایە.

لەلایەن سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سامان ئیبراهیم، ئەندازیار و سەرپەرشتیاره پرۆژەی گەنجینەکانی سلێمانی پێشوازیان لێکراو زانیاری تەواو لەسەر کاری پرۆژەکە ڕونکرایەوە.
 
پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌کانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سليمانی بریتییه‌ له‌ دروستکردنی 586 کۆگای هاوچه‌رخ به‌ ڕوبه‌ری جیاواز، پرۆژه‌که‌ له‌سه‌ر 400 دۆنم زه‌وی له‌ سلێمانی له‌ نزیک گوندی ژاڵه‌ی سه‌روو جێبه‌جێ ده‌کرێت،دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند زۆنێکدا، لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، له‌ ئێستادا کارکردن تیایدا به‌رده‌وامه‌. 
 

 
 
 

 
 
 



PM:04:42:10/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌