پێشانگای پێداویستی ناوماڵ و چێشتخانە لە ئەستەمبوڵ بەڕێوەدەچێت، بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشدار بن


بازرگانانی شاری سلێمانی دەتوانن بەشداری بکەن لە پێشانگای نێودەوڵەتی پێداویستیەکانی ناوماڵ و چێشتخانە لە ووڵاتی تورکیا، لەشاری ئیستەمبوڵ. 

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ''بڕیارە لەشاری ئەستەمبۆڵ لە بەرواری 16 -19 مانگی (9)ی 2021 پێشه‌نگاكه‌ بۆ کەلوپەلی ناو ماڵ و چێشتخانە بکرێتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ ئەو بازرگانانەی ئەندامن لەژوورەکەمان و ده‌یانه‌وێت به‌شداربن، سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازەگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن،  (30/ 8) دوا كاته‌ بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان و پڕکردنەوەی فۆرم.



PM:06:46:09/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌