تەشەنەسەندنی کۆرۆنای جۆری دەلتا بازاڕی وزەی داڕماند


بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنای جۆری دەلتا و مەترسییەکان لە گرتنەبەری رێوشوێن لە لایەن وڵاتانەوە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی وزە دروست دەکات، نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستەکانی 10 هەفتەی رابردووی دابەزی، بەمەش لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا درێژەی بە داکەوتنی هەفتەی رابردوویدا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی سەدا 4.2 بۆ 67.65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی.

نرخی بەرمیلێك نەوتی سووکی تێکساس بە رێژەی سەدا 4.4 نزیکەی سێ دۆلاری لەدەستدا و بۆ 65.2 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەم چەند رۆژەی رابردوودا، ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنای جۆری دەلتا و دەلتا پڵەس بە شێوەیەیەکی مەترسیدار و خێرا تەشەنەی سەندووە. چوارشەممەی رابردووش پەکین بەربەستەکانی گەشتکردنی هاووڵاتییانی بۆ دەرەوەی وڵات سەختتر کرد.


PM:06:36:09/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌