عێراق لە پلەی دوەمدایە لەهاوردەکردنی کاڵای ئێران

بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی عێراق لە پلەی دوەمدایە لەهاوردەکردنی کاڵای ئێران و  بۆ هەر مانگێک  بەبەهای 500 ملیۆن دۆلار کاڵای لەو وڵاتەوە هاوردە کردوە.

ئاژانسی هەواڵی فارس لەهەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەچارەکی دوەمی ئەمساڵدا عێراق لە نێو بازاڕەکانی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی دا  دوای چین لەریزبەندی دووەم بووە، کە زیاتر لە 9 ملیۆن و 611 هەزار تۆن کاڵای بەبەهای دو ملیار و 343 ملیۆن دۆلار هاوردە کردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە،  لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 22 ٪ ی هەناردەی کاڵای ئێران بۆ بازاڕی عێراق نێردراوە و ئەوەش بەراورد بەساڵی رابردو زیادیکردووە.



PM:04:14:08/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌