سلێمانی؛ نرخی كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی حەوت دیاری كرا

لە سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی حەوت دیاریكرا، نزیكەی 300 كاتژمێر كارەبایان داوە، بۆیە نرخەكە نزیكەی 12 هەزار بۆ 13 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر ئەمپێرێك.

ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكردەوە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای بۆ مانگی حەوت دیاریكرد، كه ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردن دیاریكراوه‌.

لە مانگی ڕابردوودا مۆلیدە ئەهلییەكان له‌نێوان (285) بۆ (315) كاتژمێر كارەبایان داوە، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌ ناوشاری سلێمانی له‌ نێوان (12) هه‌زار بۆ (13) هه‌زار و (500) دیناردا ده‌بێت‌.

دووپاتكراوەتەوە، پێدانی كاره‌بای مۆلیده له‌م مانگه‌شدا‌ (24) كاتژمێری ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی ببڕێت، كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاندووە، له‌ مانگی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك مۆلیده‌ له‌ ناوشاری سلێمانی له‌كاركه‌وتن، به‌ڵام ناچاركران به‌ دابینكردنی مۆلیده‌ی تر و ڕێگه‌ نه‌درا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییان بێكاره‌با‌ بن، خاوه‌نی ئه‌و مۆلیدانه‌ش ڕێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.



PM:12:08:02/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌