بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە


بانكی ناوەندی عیراق، بڕێكی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 202 ملیۆن و 420 هەزار و 373 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 174 ملیۆن و 815 هەزار دۆلار بوو، بە ڕێژەی 16.9% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بانكی ناوەندی دەڵێت: "لە كۆی گشتی پارەكە 22 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 180 ملیۆن و 390 هەزار و 373 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

ئاشكراشی كردووە، لە پرۆسەكەشدا 33 بانك و 6 كۆمپانیای حەواڵە بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
 
 ئەمڕۆ لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی، لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بوو. 950 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.


PM:04:00:29/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌