نرخی نەوت دابەزی


ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوەبینی، بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 73.65 دۆلار و نەوتی ئەمریکاش بە 71.85 دۆلار فرۆشران.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوەبینی، بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.15 دۆلار بەڕێژەی 1.48%ی دابەزی و گەیشتە  73.65 دۆلار، هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی ئەمریکا  بە 71.85 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا زیادیکردوە و ئیمارات و سعودیەش لەسەر پشکی ئیمارات لەهەناردەکردنی نەوت لەرێگەی رێکخراوی ئۆپیک گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن، بۆیە بەهای نەوت بەڕێژەی 1.48٪ دابەزیوە.
 
لای خۆیەوە تاریق زاهیر، راوێژکاری ئابوری کۆمپانیای تایک کاپیتاڵ دەڵێت، رێککەوتنەکەی ئیمارات و سعودیە دەبێتەسەرەتایەک بۆ رێککەوتنێکی هاوبەشی رێکخراوی ئۆپیک و جێگیرکردنی هەناردەکردنی نەوت لەشەش مانگی کۆتایی ئەمساڵدا.



AM:11:56:15/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌