نرخی خۆراک لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە


لە ئێران نرخی خۆراک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەشێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک لەناو بازاردا کەم بوونەتەوە.

میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی یەک کیلۆ مریشیکی پاککراو گەیشتووەتە ٣٧ ھەزار تمەن و لە ھەندێک شوێنێش بە ٤٠ ھەزار تمەن دەفرۆشرێت، ئەم گرانبوونەش لە مێژووی ئێراندا بێ وێنەیە.

ھاوکات ماڵپەری تیجارەت نیوز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نرخی ھەر کیلۆیەک شەکر بۆ دوو ھێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٨ ھەزار تمەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بەشێک لە بازاڕی تارانی پایتەخت شەکر کەم بووەتەوە و دەست ناکەوێت.

گەمارۆکانی ئەمریکا و قەیرانی کۆرۆنا، کاریگەری زۆریان لەسەر ئابووری و سیاسەتی ئێراندا دروستکردووە و حکومەت و خەڵکی ئەو وڵاتەیان روبەڕوی کێشە کردووەتەوە.


PM:10:31:12/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 198 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌