نرخى دۆلار له‌ بۆرسه‌كانى به‌غدا دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى


نرخى دۆلار به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 3/7/2021 له‌ بۆرسه‌كانى به‌غدا به‌به‌راورد به‌رۆژى پێنج شه‌ممه‌ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى به‌ڵام له‌ بازاڕدا ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ نرخه‌كان جێگیرن.


میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، نرخى 100دۆلارى ئه‌مریكى به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ بۆرسه‌كانى كیفاح و حارسیه‌ 147150 دیناربوه‌ له‌كاتێكدا له‌ به‌ره‌به‌یانى رِۆژى پێنج شه‌ممه‌ى ڕابردوو نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى به‌رانبه‌ر 147250 دیناربوه‌.

میدیا عێراقیه‌كان ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، نرخى فرۆشتنى 100 دۆلار له‌ نوسینگه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ناو به‌غداى پایته‌خت و پارێزگاكانى تر 147500دینارى عێراقى بوه‌.

له‌مانگى ڕابردوو به‌هاى دینارى عێراقى دابه‌زى بۆنزمترین ئاستى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى و نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر 150500دینارى عێراقى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.



PM:06:50:03/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 567 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌