سۆمۆ ئه‌و وڵاتانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ زۆرترین نه‌وتی عێراق ده‌كڕن

كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی "سومۆ" رایگه‌یاند، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی وڵاتی چین له‌ مانگی ڕابردودا زۆرترین نه‌وتی عێراقیان كڕیوه‌.

 كۆمپانیای سۆمۆ له‌ ئامارێكدا كه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، كۆمپانیا چینییه‌كان زۆرترین نه‌وتی عێراقیان له‌ نێوان كۆمپانیا جیهانییه‌كانی دیكه‌ له‌مانگی رابردو كڕیوه‌، به‌جۆرێك له‌مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ، 8 (هه‌شت) كۆمپانیای چینی له‌كۆی 32 (سی و دو) كۆمپانیا نه‌وتی عێراقیان كڕیوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كۆمپانیا هیندییه‌كان به‌پله‌ی پله‌ی دوه‌م دێن و له‌كۆی كۆمپانیا كڕیاره‌كان 7 (حه‌وت) كۆمپانیای ئه‌و وڵاته‌ نه‌وتیان كڕیوه‌، به‌دوای ئه‌ویشدا كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان دێن كه‌ به‌ 4 (چوار) كۆمپانیا به‌شدارن، پاشان كۆمپانیای كۆریای باشور و یۆنان و ئیتاڵیا و توركیا دێن كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ 2 (دو) كۆمپانیا به‌شدارن.

باسی له‌وه‌شكرد، كۆمپانیای هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی بریتانیا، روسیا، هۆڵندا، فڕه‌نسا و مالیزیاش به‌ كۆمپانیایه‌ك له‌كڕینی نه‌وت به‌شدارن.


PM:02:43:27/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌