نەوت بەرزترین نرخی تۆمار كرد

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا لە بەرزبوونەوەدایە و جاریكی تر ژمارەی پێوانەیی لە ماوەی نزیكەی سێ ساڵی رابردوو شكاند، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنتی خاو، گه‌یشته‌ 75.42 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، كه‌ ئه‌مه‌یش گۆڕانكارییه‌كى كاریگه‌ره‌ له‌ كۆتایى هه‌فته‌یه‌دا دروستبووه‌.

ئەمڕۆ هه‌ینى 25ی حوزەیران لە پێنجه‌م ڕۆژی ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆرسە نرخی نەوت دیسان هەڵكشا و بۆ یەكەم جار لە دوای تشرینی یەكەمی ساڵی 2018ەوە بەرزترین نرخی تۆمار كرد.

بەگوێرەی پێگه‌ى فه‌رمى "investing" نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 75 دۆلار و 42 سەنت دەفڕۆشرێت و نەوتی جۆری تێكساسی ئەمەریكایش گەیشتووەتە 73 دۆلار و 0.9 سەنت.

شایه‌نى باسه‌ ئه‌مه‌ پێنجەم هەفتەیە نرخی نەوت هەڵدەكشێت و لەو ماوەیەدا  نزیكەی 10 دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت زیادی كردووە.

گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پێوەندی بە زیاتر ئاساییبوونەوەی دۆخی ئابووری دنیا هەیە. بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كاریگەرییەكی خراپی خستبووە سەر جووڵەی پیشەسازی و قەبارەی خواست لەسەر نەوتی دابەزاندبوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌كاتى هه‌ڵگرتنى سزاكانى ئابوورى سه‌ر ئێران و ڕێككه‌وتنى تاران و واشنتۆن، ده‌بێته‌ هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ جیهاندا.



PM:04:19:25/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌